ئیتاڵیا لە پێناو بازرگانی، مێژووی خۆی پەنهان دەکات

0

حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران هەفتەی رابردوو بە سەردانێک گەیشتە ئەوروپا بۆ دووبارە دەستپێکردنەوە و بەهێزکردنەوەی پەیوەندییە ئابووریەکانی وڵاتەکەی، ئەمەش لە دوای هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی دێت.

رۆحانی رۆژی دووشەمەی رابردوو گەیشتە ئیتاڵیا و لەگەڵ بەرپرسان و پاپای ڤاتیکان کۆبوونەوە و دواتر رۆژی پێنجشەمەش گەشتە فەڕەنسا و چاوی بە فرانسۆ ئۆلاندی سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوت. ئەمە یەکەم جارە، سەرۆکێکی ئێران لە ماوەی نزیکەی دوو دەیەی رابردوودا سەردانی ئەوروپا بکات و کارە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەست پێبکاتەوە.

لە کاتی سەردانیکردنی رۆحانی و کۆبوونەوەیان لە مۆزەخانەی کاپیتۆلین، پەیکەرە مێژووییە رووتەکان داپۆشرابوون وەک رێزێک بۆ بیروباوەڕە ئایینەکەی. بەڵام، ئەمە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی توڕە کرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە. “داپۆشینی ئەو پەیکەرانە، واتە داپۆشینی خۆمان،” ئەمە نوسراوی رۆژنامەی “لا ریپوبیکا”ی ئیتاڵییە.

بە بەکارهێنانی هاشتاگی #StatueNude ، بەکارهێنەرانی ئیتاڵی لە ماڵپەڕی تویتەر وێنەی رووتی پەیکەرەکانیان پۆست دەکرد بۆ پیشاندانی مێژوو و کلتوری وڵاتەکەیان، و بە ئاشکرا رەخنەیان لە ئێران دەگرت، وڵاتێک کە لە ١٩٧٩ەوە و لە دوای روخانی شانشینی پەهلەڤی، نکۆڵی لە سەربەستی ژنان دەکات و ژنانی وڵاتەکەیان ناچارکردووە بە پۆشینی لەچک.

رۆژی دووشەمە، بە پێی سایتی BBC، چەندین رێکەوتن لە نێوان ئێران و کۆمپانیا ئیتاڵییەکان واژۆ کرا بە بڕی ١٧ ملیار یۆرۆ (کە دەکاتە ١٨ ملیار دۆلار).

لە ئیتاڵیا، هیچ خواردنەوەیەکی کحولی لە کاتی خوانەکاندا پێشکەش نەکرابوو، ئایا ئەمە ئاماژەیەک بوو بۆ فەڕەنسا کە بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ رۆحانی بکەن؟

بەڵام سەردانەکەی رۆحانی بۆ فەڕەنسا جیاواز بوو لە سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا. جگە لە ئۆلاند، لە فەڕەنسا چالاکوانانی مافی مرۆڤ و مافی ژنانیش بەخێرهاتنی رۆحانییان کرد، بەڵام هەریەک بە شێوازێک. ژنێک لە پردێکی نزیک بورجی ئیڤڵ خۆی هەڵواسیبوو، و بە دروشمی “بەخێربێیت رۆحانی، بکوژی ئازادی” بەخێرهاتنی لە رۆحانی کرد. هەروەها، گورپێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ رژانە سەر شەقامەکانی پاریس و ناڕەزاییان لە هەمبەر سەردانەکەی رۆحانی بۆ وڵاتەکەیان دەربڕی.

بە پێچەوانەی ئیتاڵیا، فەڕەنسا ئامادە نەبوو خواردنەوە کحولییەکان بۆ خوانی نانی نیوەڕۆ لابەرێت، لەبەر ئەوە خوانەکە هەڵوەشایەوە.

​ئەمەیان وێنەی سەروو ١٨ ساڵە!

بە پێی Financial Times، هۆکاری سەردانەکەی رۆحانی و ئۆلاند بۆ کۆشکی ئیلیزێ بۆ واژۆکردنی چەندین رێکەوتن بوو، لە ناویاندا واژۆکردنی فرۆشتنی ١١٨ فرۆکەی ئێربەس و گرێبەستی نەوت لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ و گرێبەستی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بیجۆ بە هاوبەشی هەردوولا.

قد يعجبك ايضا المزيد عن المؤلف

Loading Facebook Comments ...

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!