ئەم نوسراوەی بابلیەکان ئاراستەى مێژوو دەگۆڕێت

0

زیاتر لە هەزار ساڵ پێش داهێنانى تێلیسکۆپ، زانا گەردوونناسە بابلیە کۆنەکان چاودێری جوڵەى هەسارەکانیان کردووە بە بەکارهێنانى زانستی بیرکاری ساکار. بەڵام وەرگێرانى یەکێک لە نوسراوەکانى بابلیە کۆنەکان دەریدەخات کە زانایانى گەردوونناسی کۆن تەکنیکی زۆر پێشکەوتووتریان بەکارهێناوە لەو شێوازە سادەیەى کە پێشتر باسی دەکرا بەمەش زانستی کاڵکوڵەس کە پێشتر وادەزانرا رۆژئاواییەکان پێش ١٥٠٠ ساڵ پێشیانخستووە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

ئەوە روونە کە بابلیە کۆنەکان شارەزاییەکی باشیان هەبووە لە زانستی بیرکاری و گەردوونناسی و بۆ پاراستنی زانیاریەکانیان، لەسەر تابلۆ قوڕینەکان نوسیویاننەتەوە. پسپۆڕی بواری گەردوونناسی (ماتیۆ مۆسیندریگفر) لە زانکۆى همبۆلدت لە ئەڵمانیا شتێکی سەرسوڕهێنەری دۆزیەوە لەبارەى هەسارەى مشتەری. بابلیە کۆنەکان تەکنیکی ئەندازیاری زۆر پێشکەوتوویان بەکارهێناوە بۆ چاودێریکردنى ئەو ئەستێرانەى کە بە شەو لە ئاسماندا دەجوڵێنەوە وتەکنیکی چاودێریکردنەکە ماوەى ٦٠ رۆژی خایاندووە. ئەو تەکنیکەى بەکاریانهێناوە لە زانسی نوێ پێی دەڵێن Trapezoid Procedure.

مۆسیندریگفری خاوەنی دۆزینەوەکەیە دەڵێ؛ “ئەم دۆزینەوەیەوە دەریدەخات کە ئەم شارستانیەتە کۆنە چەند پێشکەوتوو بووە”. وتیشی “کەس پێشبینی ئەوەى نەدەکرد شتێکی لەم شێوەیە لە نوسراوە کۆنەکانى بابلیەکان بدۆزرێتەوە”.

پێشتر وادەزانرا کە بابلیەکان بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ و هەموو رۆژێک ئەو رووبەرەى هەسارەى مشتەری دەیبرێت، دەپێون. بەڵام بەپێی دۆزینەوە نوێکە، بابلیە کۆنەکان تەکنیکێکی پێشکەوتووتریان بەکارهێناوە بۆ پێوانەکردنی جوڵەی هەسارەکە، ئەویش ئەوەیە کە لە رۆژی یەکەم و شەستەم چاودێری جوڵەی هەسارەکەیان دەکرد، و دواتر بەهۆی ئەو تەکنیکەی بەکاریان دەهێنا، جوڵەى هەموو ٦٠ رۆژەکەی دیکەیان پێکەوە زانیوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لەوانەیە تێگەیشتن لەم پرۆسەیە قورس بێت، چونکە ئەو تەکنیکەى کە بەکاریان هێناوە پەیوەندی بە خێرایی و رووبەر لەگەڵ کات هەیە ئەمەش هاوکێشەیەکى ئاڵوزە. ئەم تەکنیکە بە یەکێک لە پایە هەرە گرنگەکانى زانستی جیۆمەتری دادەنرێت. تا ئەم ساتەش، وا زانرابوو کە ئەم تەکنیکە لەلایەن ئەوروپیەکانەوە و لە سەدەکانى ناوەراست دۆزرابووەوە، واتە پێش ١٤٠٠ ساڵ دۆزراوەتەوە وگەشەی پێدراوە.

ئەم نوسراوە یەکێکە لە هەزاران ئەو تابلۆ قوڕینانەى کە نوسراوی بابلیە کۆنەکانى لەسەرە و لە سەدەى نۆزدەهەم لە عێراق دۆزراوەتەوە. دواى لێکۆڵینەوە لەسەر بەشێک لە تابلۆ قوڕینیەکان، جیهان زانیاری زۆری لەسەر ئەم شارستانیەتە کۆنە دەستکەوتووە، بەشێکش لەو شتانەى کە لەبارەى ئەو شارستانیەتەوە زانراوە ئەوەیە کە لە زانستی گەردوونناسی زۆر پێشکەوتوو بوون. (ماتیۆ مۆسیندریگفر) یەکێکە لەو زانایانەى کە لە مێژووى زانست ونوسراوە کۆنە بزماریەکان دەکۆڵێتەوە، پێشتر زاناى گەردوونناسی بووە تا ساڵی ٢٠٠٥ پێش ئەوەى دەست بکات بە لیکۆڵینەوە لە نوسراوە بابلیەکان. ئەم زانایە لەساڵی ٢٠١٢ پەرتوکێکی لەسەر شارستانیەتى بابلی و ئەو تابلۆ قوڕینیانە بڵاوکردەوە.

“کێ دەزانێ چەند شتی تری گرنگی شاراوە هەیە لەنێو ئەو هەزاران تابلۆ قوڕنیانەی بابلیە کۆنەکان کە ئێستا لە مۆزەخانەکانى جیهاندا کەوتوون؟” مۆسیندریگفر ئەم پرسیارە دەوروژێنێت. “ئەمە مێژووى زانستە، هیوادارم ئەم دۆزینەوە نوێیە خەڵک هۆشیاربکاتەوە لە گرنگی پاراستنی ئەم سەرچاوە مێژووییە گرنگانە.”

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!