ئەگەر لە عێراق رووبدات – قوتابیان: جگەرەکێشان مافی ئێمەیە

0

هەڵوێستی فەڕەنسا لەسەر جگەرەکێشانی قوتابیان

ئێستا قوتابخانەکانی فەرەنسا رێگە دەدەن بە قوتابییان کە لەناو باخچە و گۆڕەپانی قوتابخانەکان جگەرە بکێشن، ئەمەش لەسەر داوای سەندیکای ئیدارەی قوتابخانەکان. سەندیکا ئەم داوایەی پێشکەش کردووە لە ئەنجامی ئەو سەرژمێرییەی کە حکومەتی فەڕەنسی لەسەر هەرزەکارانی فەڕەنسی ئەنجامی دابوو کە تێیدا سەلمێندراوە کە یەک لەسەر سێی قوتابییە هەرزەکارەکان جگەرە دەکێشن سەرباری ئەوەی هەڕەشە هەیە لەسەر ژیانیان کاتێک لە کاتی پشووەکان دەچنە دەرەوەی قوتابخانەکانیان بۆ جگەرە کێشان. (میشێل ریچارد) جێگری سکرتێری گشتی سەندیکای ئیدارەی مامۆستایان، گوتی: “سەندیکا بە هیچ شێوەیەک نایەوێت سستی بنوێنیت لە هاوکاریکردنی رووبەڕووبوونەوەی جگەرە کێشان بەڵام بە پێویستی دەزانێت کە پارێزگاری لە قوتابییەکانیان بکەن لە مەترسی لەوە گەورەتر”.

هەڵوێستی عێراق لەسەر جگەرەکێشانی قوتابییان

قوتابیانی عێراق بۆ خۆیان رێگەیان بەخۆیان داوە کە لەناو چوارچێوەی قوتابخانەکان جگەرە بکێشن، ئەوەش بەهۆی بێ توانایی لە کۆنتڕۆڵکردنی منداڵ و هەرزەکاری خوار تەمەن ١٥ ساڵان لە لایەن بەڕێوەبەران و چاودێرانی قوتابخانەکانەوە. نەبوونی کاردانەوەی سەندیکای ئیدارەی قوتابخانەکانی عێراق بەهۆی نەبوونی ئامارەوەیە. بەڵام چ ئامارێك؟ ئەوەی دەیسەلمێنێت کە یەک لەسەر سێی هەرزەکارانی عێراق جگەرە دەکێشن؟ هەربۆیە قەدەغەکردنی جگەرەکێشان هیچ مانایەکی نییە. بەڕێوەبەری لێژنەی ئیدارەی قوتابخانەکانی عێراق هەڵوێستی وەزارەتی پەروەردەی دووپاتکردەوە بە نەبوونی یاسایەک یاخود بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی جگەرەکێشان کاتێک بە پەیامنێری کەناڵی (******) گوت “هەقت بەسەر کاری منەوە نەبێت” و بە پاسەوانەکانی گوت “ئەم هیچە لێرە بکەنە دەرەوە”. دەمانەوێت سوپاسی بکەین بۆ کاتە بە نرخەکەی و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی قوتابییانی عێراق لە تیرۆر و جگەرەکێشان.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!