بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان (سینالوا) شەڕی دژ بە داعش دەكات

0

پێویست دەکات داعش خۆی ئامادە بکات بۆ هێزێکی مەترسیدارتر لە هێزەکانی هاوپەیمانان. ئەمە ئەگەر داعش بەردەوام بێت لە رێگرتن لە بارزگانی ماددە هۆشبەرەکانی رێکخراوی (سینالوا). ئەمە ئەو چیرۆکە بووە کە تەنزنووسی ئەمەریکی (ستیف جارنوک) توانی هەموو ئینتەرنێتی پێ هەڵبخەڵێتێنێت کە وای کرد زۆربەی دامەزراوە راگەیاندنەکانی جیهان بە راستی وەری بگرن. دواتریش ماڵپەری (Thug Life Videos) لەسەر ماڵپەرەکەی بە بایەخەوە گرنگی بەم بابەتە داو بڵاوی کردەوە.

جارنوک رایگەیاند کە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، (خواکین کوزمان) ناسراو بە (ئێل چاپۆ) و سەرۆکی (سینالوا) گەورەترین رێکخراوی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا، راستەوخۆ ئیمەیلێکی ناردووە بۆ (ئەبوبەکر بەغدادی)، کە بە توڕەییەوە هەڕەشەی لێکردووەو بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی داوە بەهۆی ئەوەی داعش دەستی گرتووە بەسەر چەند بارهەڵگرێکی ماددە هۆشبەرەکانی (ئێل چاپۆ) لە رۆژهەڵاتی ناوەراست. هەربۆیە ئێل چاپۆ هەڕەشەی کرددوە کەوا لایەنگرەکانی دەست دەدەنە چەک لە دژی داحش لەبەرامبەر ئەو کارەیان.

چەند دەزگایەکی راگەیاندنی بەناوبانگی وەک نيويورك پۆست، (ئینتەرناشیۆنال بيزنس تايمز) و (دەیلی ميرور) باوەڕیان بەوە کردبوو کە چاپۆ هەڕەشەی لە داعش کردووە بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکە لە لایەن ماڵپەڕی کارتەل بلۆگ کە هەواڵەکەی لە ١٠ـی ئەم مانگە پشتراست کردەوە.

گوایە ئێل چاپۆ بە بەغدادی گوتووە: (ئەی داعش ئێو سەرباز نین. ئێوە کەسانێکی کەم و سووکن. خواتان ناتوانێت لە تیرۆری راستەقینە بتانپارێزێت کە لە ماوەیەکی نزیکدا پیاوەکانم بەسەرتان دەهێنن بەهۆی ئەو کاریگەرییەی بەسەر بازرگانییەکەمەوە کردووتانە).(پیاوەکانم بەم زووانە دەتانگرن. جیهان بۆ ئێوە نییە تا حوکمی بکەن. من ئاگاداری کوڕە سۆزانییەک دەکەمەوە بەرامبەر بەوەی دەیەوێت دەستوەربداتە بازرگانی رێکخراوی سینالوا. بەم نزیکانە دڵتان دەردەهێنین و زمانتان لە لەشتان لێ دەکەینەوە).

Thug Life Videos ئەو ماڵپەرە ئەلەکترۆنییەیە کە لەم دواییەدا بایەخیدا بە پێکدادانی نێوان کوڕە ئاژاوەگێرەکانی ئەم دوولایە. لە مانگی تشرینی دووەم ئەو ماڵپەرە هەستا بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک کە ئاماژەی بەوە داوە مافيای سیسلی کار دەکەن لە دژی بەغدادی و کەوا لە ماوەیەکی نزیکدا چەتە ڕەشپێستەکانی ئەمەریکا یەکدەگرن لە بەرامبەر توندڕەوەکان. لەگەڵ ئەوەشدا چیرۆکی جارنوک وەکو چیرۆکێکی راستەقینە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبووەوە بە رادەیەک بووە بابەتێکی گەرمی نێو تویتەر. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە خەڵکی جیهان چەند بایەخ بە بەرپەرچدانەوەی توندی داعش دەدەن.

نووسەری راستەقینەی چیرۆکەکەی (ئێل چاپۆ)، جارنوک خێرا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (سنوبس ) رایگەیاند کە چیرۆکەکە تەنها خەیاڵاوی بووەو گوتی: (ئێمە جاربەجار چیرۆکی تەنزئامێز دەنووسین و چاوەڕوان دەکەین بە هەزەلیات و گاڵتەجاردانە وەربگیرێن کە هەمیشە هەروا بووە. رەنگە چیرۆکی (ئێل چاپۆ) زۆر پێکەنیناوی نەبووبێت یان زۆر سەیر نەبووبێت. یان ئەوەتا من توانای سەرسوڕهێنەرم هەیە بۆ لاساییکردنەوەی شێوازی ئاخاوتنی سەرکردەکانی رێکخراوەکانی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی مەکسیک).

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!