بانکە ئەهلییەکان یاری بە رێژەی ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن کە لە لایەن حکوومەت و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی چەسپێندراوە

0

محمد رحیم – یەڵلا / بەغدا

 ساڵی نوێی ٢٠١٦ بە قسەوقسەلۆکانەی سەر شەقامی عێراقی دەستی پێکرد کە دەگوترا حکوومەتی عێراق بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بۆ ٢ هەزار دینار بەرز دەکاتەوە تاکو کورتهێنانی بودجەی پێ پڕ بکاتەوە بە مەبەستی دانی موچەی فەرمانبەران.

ئیحسان ئەلیاسری، بەڕێوەبەری گشتی دەرکردن و کۆگا لە بانکی ناوەندی عێراق بە یەڵلا-ی گوت: “زیادکردنی رێژەی ئاڵوگۆوڕی دینار بڕیاری لێژنەی سیاسەتی نەقدی بانکی ناوەندی عێراقە و بابەتێکی دەنگۆو قسەلۆک نییە، بەڵام بڕیاری ئەو لێژنەیەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەت دەدرێت. هەروەها  گۆڕانگاری لە رێژەی ئاڵوگۆڕ پەیوەستە بە گۆڕانکاری لە زۆر بواردا بەڵام تا ئێستا بانکی ناوەندی پێی وایە کەمکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی کاریگەری دەخاتە سەر کۆمەڵگا کە زۆر پشت بە بەرووبوومی هاوردەکراو دەبەستن. کەلوپەلی هاوردەکراویش لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخیان بەرز دەبێتەوە.”

هەروەها یاسری ئاماژەی بەوەکرد: “سیاسەتی نەقدی بە شێوەی سروشتی خۆی هەوڵ دەدات هاوسەنگی رابگرێت لە نێوان بەرژەوەندی ئابووری عێراق و داوای بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار و کەمکردنەوەی بەهای عێراقی و بەرژەوەندی تاکەکان. لە راستیدا بودجە زۆر کەمە و تا ئێستا بانکی ناوەندی پێشنیاری لەوجۆرەی نەکردووە و بەیاننامەیەکی بۆ رەتکردنەوەی ئەم بابەتەی بڵاوکردەوە.”

سەبارەت بە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار ڕۆژانە  بە ژمارەی گەورە و لە ئاشکراکردنێکی گشتی دراوی بانکە ئەهلییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ کردن کە لە بازاری ڕەشدا دەیفرۆشنەوە، یاسری “جەختی کردەوە کەوا داخستنی پەنجەرەی فرۆشتنی دۆلار دەبێتە هۆی وەستانی پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بۆ ئەو کەسانەی مامەڵەی پێوە دەکەن، جا هاوردەکەران بن یان حاڵەتەکانی نەخۆشی بێت کە لە دەرەوە چارەسەری دەکەن، و بابەتی داخستن چاوەڕوان کراو نییە لەبەر ئەوەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ ژمارەی نامەعقوول دەریناهێنێت بۆ ئەو کەسانەی پشت بە مووچەی مانگانە یان داهاتی رۆژانە دەبەستن .”

سەبارەی بەوەی چۆن بتوانرێت رێگە بگیردرێت لەم جۆرە لێدوانانە کە بە بەردەوام لە لایەن پەرلەمانتار و ئابووریناس و پێشبینیکارانی بازاری دراو باسی دەکەن بۆ سەر لێشێواندنی هاووڵاتیانی بە چەندین رێگای جیاواز بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکانی خۆیان، لێژنەی سیاسەتی  بانکی ناوەندی گوتی: “هیچ پلانێک نییە بۆ گۆڕینی بەهای دراوی عێراقی و هەر لێدوانێک لەوبارەیەوە کە هیچ پێگەیەکی نەبێت بە رەوا دانانرێت بەتایبەتی دوای جێگیرکردنی نرخی دراو لە بودجەی ئەمساڵ بە هەمانگی لەگەڵ حکوومەت و بانکی دراوی نێودەوڵەتی.

گوتیشی،” بانکی ناوەندی زۆر چاک دەزانێت کە هەر کەمکردنەوەیەک لە بەهای دینار واتا زیانگەیاندن بە هێزی کڕینی هاووڵاتیان لەبەر ئەوەی زۆربەی پێویستییەکانیان هاوردەکراوە”.

جەختیشی کردەوە،” ئیدارەی بانكی ناوەندی تاکە دەزگای رێپێدراوە بە گوێرەی یاسا لە دیاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و هەر لێدوانێک دەربکرێت  لەوبارەیەوە بە ناڕاست و سەرلێشێواندنی بازار دادەنرێت.” بەڵام بازرگانان و خاوەنکارەکان بۆچوونێکی جیاوازیان لەبارەی قسەکانی بانکی ناوەندییەوە هەیە و بانکی ناوەندی تۆمەتبار دەکەن بە رێککەوتن لەگەڵ بانکە ئەهلییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو.

ئەبو ئەحمەد، دەڵێت: “دەستڕۆیشتووی چەند کەسێکی دیاریکراو لەسەر ئاشکراکردنی دراو لە بانکی ناوەندی عێراق ئێمەی هاوردەکاری بێبەش کردووە لە کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانکەکان کەوا ئێمە کاریان لەگەڵ دەکەین بە مەبەستی گۆڕینەوەی بەهای ئەو کەلوپەلانەی هاوردەی دەکەین.”

لای خۆیەوە، هەیسەم عەلوان، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی بازرگانی دەڵێت: “ئەوە بانکە ئەهلییەکانن کە رێژەی ئاڵوگۆڕی دراویان بەرزکردەوە و کەسیش نییە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات و ئەوان دۆلار بە نرخێکی گرانتر لە بازار بە ئێمە دەفرۆشن و بەڕێژەی لە ٧% زیاتر لە بانکی ناوەندی دەماندەنێ. کاتێکیش دەمانەوێت پارە لە حسابەکانمان رابکێشین ئەوە بە دۆلار ناماندەنێ بەڵکو بە دینار دەماندەنێ بە ١٢٠٠ دیناری عێراق بۆ هەر دۆلارێک و ئەوەش قۆستنەوەی ئێمەوەیە و دزیکردنە بە رۆژی ئاشکرا.” جێی باسە، لە دوای سەری ساڵ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بۆ ١٢٨ هەزار دینار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار بەرزبووەوە بەڵام دواتر دابەزی بۆ ١٢٣ اکو ١٢٥ هەزار دینار.

قد يعجبك ايضا المزيد عن المؤلف

Loading Facebook Comments ...

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!