Find anything you need on Yalla

به‌ مليۆنان كه‌س سه‌ردانى شاری كه‌ربه‌لایان كردووه‌

0

به‌ مليۆنان كه‌س سه‌ردانى شاری كه‌ربه‌لایان كردووه‌ بۆ زیندوكردنه‌وه‌ى چله‌ى كوژرانی ئیمام حوسێن. سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ربه‌لا (نه‌سیف خه‌تابی) رایگه‌یاند ژماره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ران ٢٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌راندووه‌ و، وه‌زیری به‌رگری (خالید عوبه‌یدی)ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ وتی كه‌ ژماره‌ى سه‌ردانیكه‌ران گه‌یشتۆته‌ ١٧ ملیۆن كه‌س. له‌لایه‌كى تره‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری ئێران راگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئێران گه‌یشتوونه‌ته‌ كه‌ربه‌لا بۆ زیندوراگرتنى ئه‌م مه‌راسیمه‌. به‌پێی به‌پرسانى حكومی ژماره‌ى سه‌ردانیكه‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ كه‌ربه‌لا گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ ٤ ملیۆن سه‌ردانیكه‌را بۆ مه‌زاره‌ ئاینیه‌كان كه‌ سالآنه‌ به‌ ملیۆنان كه‌س راده‌كێشێت بۆ عێراق. ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كى خوازراوى ئێمه‌ له‌م بۆنه‌یه‌ له‌ كه‌ربه‌لا

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئه‌مه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین بۆنه‌كانى مۆسڵمانانى شیعه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌ زۆرێك له‌ شاره‌كانى عێراق خه‌ڵك به‌پێی بۆی ده‌چێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سه‌ردانیكه‌ران له‌ چه‌ندین شوێنی دووره‌وه‌ له‌ زۆرێك له‌ پارێزگاكانى عێراق به‌پێی ده‌چن بۆ ئه‌نجامدانى مه‌راسیمی چله‌ى ئیمام حوسێن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

به‌هۆى كه‌می پاسه‌كانى گواستنه‌وه‌، به‌شێك له‌ ئافره‌تان و ته‌مه‌ن گه‌وره‌كان به‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر هاتۆچۆ ده‌كه‌ن

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

به‌ سه‌دان هه‌زار ستاف كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى خواردن و شوێنی خه‌وتن بۆ سه‌ردانیكه‌ران ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ى كه‌ به‌ره‌و كه‌ربه‌لا ده‌چن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ده‌مه‌زراوه‌ نێوده‌وڵتیه‌كانى وه‌ك مانگى سوور به‌شداربوون له‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ سه‌ردانیكه‌ران

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سه‌دان ئێرانى به‌ خۆبه‌خش به‌شداریانكرد له‌ پاككردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌ له‌ پاشماوه‌ى سه‌ردانیكه‌ران

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

حه‌سه‌ن له‌ شاری نه‌جه‌فه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ چه‌ند ئه‌سپێك بۆ نوێنه‌رایه‌تكردنى سه‌ردانیكردن له‌م بۆنه‌یه‌

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

حه‌سه‌ن و هاورێكه‌ى مه‌وته‌زا خۆبه‌خشانه‌ به‌شدارن له‌ هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌یان

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

عه‌لی ره‌زا و به‌شێك له‌ هاورێكانى له‌ شوێنێك خه‌ریكی پشودانن دواى ئه‌وه‌ى له‌شاری نه‌جه‌فه‌وه‌ به‌پێی هاتوون بۆ كه‌ربه‌لا

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

محه‌مه‌د له‌ شاری نه‌سریه‌وه‌ ماوه‌ى هه‌شت رۆژه‌ هاتووه‌ بۆ كه‌ربه‌لا بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ماوه‌یه‌ كار بكات، ئه‌ویش له‌رێی گواستنه‌وه‌ى سه‌ردانیكه‌ران له‌ شاره‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ برِه‌ پاره‌یه‌كى كه‌م

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!