دوێنێ پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە بۆ دەنگدان لەسەر ڕێکخستنەوەی بودجەی ساڵی ٢٠١٦. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری ڕێکخستنەوەی بودجەی ٢٠١٦ی دا بە  بڕی ١٠٥ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی و %١٧ بودجەی هەرێمی کوردستانیش لە نێویدا. ئەمە بە هەواڵێکی گرنگ دادەنرێت بەهۆی ئەو بارو دۆخە ئابورییە ناهەموارەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت  لە پاش دابەزینی نرخی نەوت و ڕۆشتنی کۆمپانیا نەوتییەکان لە عێراق دوای هاتنی داعش و بارودۆخی نائارامی  ناوچەکە.