بڕیاری کۆتایی کەیسی ئەحمەد عز و زینە چەند سوپرایزێکی بە دوادا هات

0

پاش ئەو جەنگە یاساییە سەختەی لە نێوان هونەرمەند زینە و ئەحمەد عزدا، لە کاتێکدا  هونەرمەند زینە هەوڵیدا منداڵە جمکەکە بە ناوی (عزەدین و زەینەدین) لەسەر هونەرمەند ئەحمەد عز تۆمار بکات،  (وەتەن) ئاماژەی بەوەکرد، پێدەچێت ئەم جارە بڕیارەکان لە بەرژەوەندی هونەرمەند زینە بووبێت.

لەم دانیشتنەی دادگادا، دادگا بڕیاری چەسپاندنی نازناوی منداڵەکانی دەرکرد لەسەر هونەرمەند ئەحمەد عز و پارێزەرەکەی زینە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاوارکردن و گوتنی  ” خودا گەورەیە..خودا گەورەیە” .

هەر بۆیە زۆرێک لایان وابوو لە کۆتاییدا  پەردە لەسەر کەیسەکەی زینە و ئەحمەد عز لادەچیت. لەگەڵ ئەوەشدا هونەرمەند زینە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی پێش و پاش دادگاییەکەی دانا و ئاماژەی بەوە کردبوو کە سەرکەوتن لە لای خوداوەیە پاش  داخستنی دەرگاکان بە ڕویدا و هەروەها  وێنەی دووەم دوای سەرکەوتنەکەی کە داوا لە هەوادارانی دەکات پیرۆزبایی لێبکەن بۆ سەرکەوتنەکەی.

بەڵام سوپرایزەکە لە کاتێکدا بوو  گۆڤاری لها پێی ڕاگەیاند کە  پارێزەرەکەی ئەحمەد عز داوای وەستانی دەرکردنی بڕیارەکە لە دادگا دەکات و داوای ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی دەکات لە ڕێگای دادگاوە.

هەوادارانی هونەرمەند ئەحمەد عز توشی شۆک بوون بە هۆی دواهەمین بڕیاری دادگاوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!