بینیتێز 2 یاری له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ماوه‌

0

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد كه‌ فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى، زێنه‌دین زێدانى ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی فه‌ره‌نسای رازیكردووه‌ جێگه‌ى رافا بینیتێزى راهێنه‌ر بگرێته‌وه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیكردنى مه‌شقه‌كانى یانه‌كه‌ى.

به‌ گوێره‌ى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ پیرێز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ زێدان كردووه‌و دواى ماوه‌یه‌كی زۆر توانیویه‌تى به‌وه‌ رازی بكات كه‌ شوێنی بینیتێز بگرێته‌وه‌و له‌و باره‌وه‌ نووسیویه‌تی “هه‌رچه‌نده‌ زێدان هه‌موو جارێ به‌ رۆژنامه‌كان ده‌ڵێت كه‌س له‌ بینیتێز باشتر نییه‌ بۆ راهێنه‌رایه‌تى ریال مه‌درید، من جێگه‌ى ئه‌و ناگرمه‌وه‌و له‌گه‌ڵ تیپی كاستیا به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام له‌ راستیدا وانییه‌، زێدان رازی بووه‌ بچێته‌ جێگه‌ى بینیتێز”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!