تایبەت بە یەڵڵا: هەندێک پارچەى بۆمبە چێنراوەکانى داعش لە هەولێر کڕدراوە

0

لە راپۆرتێکی لێکۆڵینەوەی پڕچەککردنی ململانێکاندا، باس لە سەرچاوەی دروستکردنی ئامێری تەقینەوە لەکارخراوەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کراوە. راپۆرتەکە تا ئێستا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە پێکهاتەکانی بەکاردێن لە تەقینەوە لەکارخراوەکاندا لە ٤٨ کۆمپانیا لە ١٩ وڵات بەدەستیان دەگات.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە چەند بەشێکی گرنگی ئەو کەرەستانەی بەکارهێنراون، لە ناو بازاڕی هەولێر کڕاون.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
لەو نیمچە کارگایەی داعش کە بۆ مەبەستی درووست کردنی چەک بنیادنراوە، کەرەستە پێویستەکان سەرچاوەکانیان تەواو جیاوازە لەو کەرەستانەی لە کارگەیەکی درووست کردنی چەک بەکار دێن، پێکهاتەکانی ئەو چەکە سەرەتاییانە کەرەستەی بازرگانین و پێویستیان بە مۆڵەتی حکومەت نیە بۆ هاوردەکردنیان و لە کاتی گواستنەوەشیاندا پشکنینی تووندی بۆ ناکرێت.

بە شێوەیەکی گشتی چەکە سەرەتاییەکان لەو کەرەستانە بەرهەم دێن کەوا پەیوەست نین بە پشکنینی تووند و مۆڵەتی هاوردەکردن، ئەو کەرەستانەش مەعجونی ئەلەمنیۆم و میزن، یان هەندێ پێکهاتەی دیکە کە پێویستیان بە مۆڵەتی هەناردەکردن هەیە کەرەستەی بارزگانی باون لە چەشنی تەقەمەنی بچووک و وایەری تەقاندنەوە، ئەوانەش لە هەڵگرتنەوەی مین و هەندێ پیشەسازی دا بەکار دەهێندرێن.

رای مۆبایل فرۆشەکانى هەولێر لەم بارەیەوە

 

ئامێری تەقینەوە لەکارخراوەکان لە کاتی بەکارهێناندا زیانێکی زۆر بە هاوڵاتیان دەگەیەنن و قوربانی زۆری لێدەکەوێتەوە، ئەو ناوچانەی داعش بەجێیان دێڵێت، رێگاکانی مین رێژ دەکەن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەیە کە دەگەڕینەوە بۆ جێگە و ماڵەکانی خۆیان.

لێکۆڵینەوەی پڕچەککردنی ململانێکان پشکنینی بۆ ٧٠٠ لەو پێکهاتانە کردووە کە داعش بەکاریان دەهێنێت بۆ دروستکردنی ئامێری تەقینەوە لە کارکەوتووەکان، کە لە شەڕی ناوچەکانی کەرکوک و موسڵ و رەبیعە و تکریت و ناوچە کوردییەکانی سوریا کۆیان کردوونەتەوە. راپۆرتەکە ناوی ئەو وڵات و کۆمپانیایانەش بڵاودەکاتەوە کە ئەم پێکهاتانە بەرهەم دەهێنن، بەڵام هیچ زانیارییەکی نەخستووەتەروو لە بارەی هەر پەیوەندییەک لە نێوان ئەم وڵات و کۆمپانیایانە لەگەڵ داعش.

لەو ٤٨ کۆمپانیایەی کە ئاماژەیان پێدراوە لە میانی زنجیرەی کۆمپانیا دابینکەرەکان، ١٣یان لە تورکیان، کەرەستە بنەڕەتییە کیمیاییەکان و دەفر و وایەری تەقاندنەوە و کێبڵ و وایەری دیکە کە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێن، یا لە تورکیا دروست دەکرێن یاخود لە لایەن کۆمپانیا تورکیەکانەوە دەفرۆشرێن پێش ئەوەی بگەنە دەست داعش. هیچ یەکێک لەم کۆمپانیایانە بەرهەمەکانیان هەناردەی عێراق و سوریا ناکەن، کەواتە داعش خۆیان یاخود ئەوانەی لەو نێوەندەدا کار دەکەن، ئەم کەل و پەلانەیان لە تورکیا کڕیوە پێش ئەوەی بیهێننە ناو عێراق و سوریاوە.

زۆربەی تەقەمەنیە بچووکەکان و وایەری تەقەمەنی و فیوزەکان لە هیندستان دروستکراون، و بە پێی مۆڵەت هەناردەی وڵاتانی تورکیا و لوبنان کراون پێش ئەوەی بگەنە دەست داعش. لە یابان و سویسرا و ئەمریکاش، کۆمپانیاکان ترانسیستەر و کۆنترۆڵی بچووک بەرهەم دەهێنن کە لە ئامێری تەقەمەنیە لە کارخراوەکاندا بەکاردەهێنرێن.

داعش مۆبایل بەکاردەهێنێت بۆ تەقاندنەوەی ئامێری تەقینەوە لە کارخراوەکان، لە راپۆرتەکەشدا مۆبایلی جۆری نۆکیا و مۆدێلی ١٠٥ RM-908 دۆزراوەتەوە کە لە چەند چالاکیەکدا بەکاریان هێناوە. هەرچەندە لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامە، بەڵام راپۆرتەکە ئەوەی دەرخستووە دوو لەو مۆبایلانەی کە بەکارهێنراون، لە هەولێر و لە لایەن کەسی سێهەمەوە گەشتوونەتە دەست داعش. لێکۆڵینەوەکە ئەوەش دەخاتە روو کە ماوەی کڕینی مۆبایلەکان و گەشتنە دەست و بەکارهێنانیان لە لایەن داعشەوە نزیکی حەوت مانگی خایاندووە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!