خراپبوونی بارودۆخی ئابووری عێراق

0

خراپبوونی بارودۆخی ئابووری عێراق

 

لەگەڵ خراپبوونی بارودۆخی ئابووری عێراق، کاریگەرییەکانی لە هەموولایەکەوە بەدەرکەوتوون، بەتایبەت لە بازاری ناوخۆدا. ئەوەی زیاتر لە هەمووان هەست بە ئازارەکەی دەکات، فەرمانبەرانی حکوومەتە، کە دواکەوتنی مووچەکانیان خەریکە دەگاتە ئاستێک زۆرێکی نیگەرانی پەیداکردنی خۆراکن. لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیرانەکە، زۆرێک چاوی لە کارەکانی کەرتی تایبەتە کە خۆی لە ئێستادا بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕ دەبیت بەهۆی پیشەسازی نەوت و غازەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، کۆمپانیا ئەهلییەکان هێشتا هەڵبژاردەیەکن بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کەرتی گشتی بەجێ بهێڵن..

لە چەند رۆژی رابردوو، یەڵلا قسەی لەگەڵ چەند فەرمانبەرێکی حکوومی کردووە و بۆی دەرکەوتووە کە یان لە ئێستاوە بە دوای کارێکی نوێدا دەگەڕێن یان بە نیازن بگەڕێن. هەندێکیان پێیان گوتین کە ئەوان چەند هەفتەیەک چاوەڕێ دەکەن تا بزانن شتەکان چییان لێ دێت، بەڵام ئەگەر شتەکان باش نەبن (هەندێک پێیان وایە چاک دەبن) ئەوە دەست دەکەن بە گەڕان بە دوای کارێکی دیکەدا تاوەکو کۆتایی ئەم قەیرانە داراییە دەبینین.لە کاتی دواندنی یەکیک لە فەرمانبەرەکاندا  گوتی “بۆ ماوەی سێ مانگە نەمتوانیوە کرێی خانوو و پارەی پسوڵەی کارەبا بدەم، ناتوانم لەمە زیاتر بەردەوامبم “

هەرکاتێکیش نرخی نەوت گەڕایەوە بۆ نرخی پێش قەیرانەکە، ئەوا حکوومەت دەتوانێت ئاراستەی خۆی وەربگرێتەوە و مووچە نەدراوەکان بداتەوە و هانی گەڕانەوە بۆ کەرتی گشتی دەدات.   زۆر سوود هەیە لە کارکردن لە کەرتی تایبەت. یەکەم، فەرمانبەری پێشووی حکوومەت کە دێنە کەرتی تایبەت داهاتێکی مانگانەیان دەبێت کە بتوانێت خەرجییەکانی ژیانیان دابین بکات و لە هەمان کاتدا یارمەتی گەشەسەندنی ئاسۆی ئەوان دەدات، لەوانە بەرەوپێشبردنی کارەکانیان و فێربوونی ئەزموونی کار لە بواری دیکەدا، بەوەش سیڤییەکانیان و داهاتووی خۆیان دەوڵەمەند دەکەن. دووەم، فشار لەسەر حکوومەت کەمدەکاتەوە کە خۆی لە تەنگەژەدایە لەگەڵ کەرتێکی گشتی فراوان، لە وەها دۆخێکدا، حکوومەت دەرفەتی هەناسەدانی زیاتر دەبێت و دەتوانێت چاکسازی لە ستراتیژی ئابووری خۆیدا بکات

 رەنگە دەرفەتی کارکردنی باش هەبن بۆ گەنجان، لە بری بیرکردنەوە لە کارکردن لە کۆمپانیاکانی نەوت، رەنگە حەز بکەن کار بۆ رێکخراوە ناحکوومیی و مرۆییەکان بکەن، بەمشێوەیە دەتوانن یارمەتی کۆمەڵگاکەیان بدەن لە کات و هەڵومەرجە زەحمەتەکاندا، هەروەک هەموو بارودۆخێک پێویستی بە کەسی بوێر هەیە کە پێشرەوی بکات و جیاوازییەک ئەنجام بدات. لە بری چاوەڕوانی کردنی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، گەنجەکان دەتوانن دەرفەتەکە بقۆسنەوە، بەرهەمدار بن و خولیایەکی نوێ بدۆزنەوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!