Find anything you need on Yalla

خەڵکی بەغدا هێشتا سورن لەسەر ژیان

0

سەرەڕای هەڵبژاردنی شاری هەزارو یەک شەوە، بەغداد، وەک خراپترین شاری گوزەران لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٦، هێشتا عێراقییەکان سورن لە سەر ژیانکردن سەرباری ئەوەی لە نیو دەریای توندوتیژی و ناڕێکی و ناجێگیری دۆخی وڵاتدا دەژین.

بە پێی راپۆرتی مێرسیر بۆ پۆڵێنکردنی باشترین و خراپترین شار بۆ گوزەران لە جیهاندا پشتی بە چەند پێوەرێک بەستووە بۆ هەڵسەنگاندی شارەکان لەوانەش بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندروستی و پەروەردە. بەپێی ئەم پێوەرانەش نەمسا وەک باشترین وڵات بۆ ژیان لە ساڵی ٢٠١٦دا هەڵبژێرراوە.

یەڵڵا تیشکی خستە سەر چەند خاڵیک ئەرێنی کە وای لە بەغدادییەکان کردووە سوربن لەسەر ژیانیان  وهەمیشە وێنەی جوانی بەغدا نیشان بدەن.

١. ماراسۆنی بەغدای نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٦دا کە بە یەکەم ماراسۆن دادەنرێت لە ماوەی ٣٨ ساڵی رابردوودا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بە کامێرای : مستەفا نادر

٢. ئاهەنگ گێڕانی بەغدادییەکان لە شەوی سەری ساڵدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣. کێبڕکێی ئۆتۆمۆبێل (دریفت)، لە بەغدا کە گەنجانی بەغدا و پارێزگاکانیتریش بەشدارییان تێداکردووە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤. ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥. زیندووکردنەوەی ئاهەنگەکانی جەژنی خۆشەویستی لە شاری یاریی زەورا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٦. هەڵمەتی پاککردنەوەی هەردوو رووباری دیجلە و فورات لە لایەن کۆمەڵەی گەنجای رافیدەینەوە، کە مەبەستیان پاککردنەوەی ئەم دوو رووبارە بوو لە پاشماوە و پیسی.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٧. کەریم وەسفی، میوزیسیانی عێراقی لە رێگای میوزیکەکەیەوە بەرەنگاری توندو تیژی دەبێتەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!