داخستنی هەژمارەکانی فەیسبووک و تویتەر، فشارێکی زۆری خستووەتە سەر داعش

0

“ئەگەر تەنانەت یەک هەژمار دابخەن، ئێمە ١٠ دانەی زیاتر دەکەینەوە، و بەم زوانە وێبسایتەکەتان دەسڕینەوە و ناوتان نامێنێت، خوا ئاگادارە و دەزانێت ئەوەی ئێمە دەیڵێین هەمووی راستە”،  ئەمە نوسینی سەر ڤیدیۆیەکی تازەیە کە لە لایەن داعشەوە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام نازانن کە ئەمە لە دژی خۆیانە و ئەوە پیشان دەدات کە ئەم کامپەینە لە دژی داعش سەرکەوتوو بووە.

بە بێ بەکارهێنانی فەیسبووک و تویتەر، داعش نەیدەتوانی بەم شێوە بەربڵاوە پەیامەکەی بڵاوبکاتەوە بۆ راکێشانی خەڵکی تازە بۆ ناو گروپەکە. داعش تەنها دەیەوێت ورەی شوێنکەوتووانی نەڕوخێت کاتێک دەڵێت دەتوانین چەندین هەژماری دیکە بکەینەوە لە بری ئەوانەی دادەخرێن، ئەگینا وا بەتەواوی دوو گرنگترین کەناڵی پەیوەندی کردن و بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی لە دەست دەدات. ئەم هەڕەشانەی داعش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەم دواییانە چەندین هەژماری کەسانی خاوەن پێگە و بەناوبانگی داعش لە لایەن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داخراون.

هەروەها لە ڤیدیۆکەدا نوسراوە: “ئێوە بڵاوتان کردووەتەوە کە رۆژانە چەندین هەژماری ئێمە دادەخەن. ئێمەش پێتان دەڵێین کە دەتوانن تەنها ئەوە بکەن؟ ئێوە لە ئێمە نین.” ئەگەر ئەمە تەنها شتێک بێت کە کرابێت لە دژی توند و تیژیەکانی داعش، بە تەواوەتی داعشی توڕە کردووە، بە تایبەتی چالاکوانانی داعش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. داخستنی هەژمارەکان بۆ چالاکوانان بێزارکەرە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ورە و دڵگەرمییان بۆ پەیامەکەیان دەرووخێت. کۆکردنەوەی شوێنکەوتووان کارێکی گرانە، تەنانەت ئەگەر تیمێکی تایبەتیش بەم کارە هەڵبستن، هێشتا هەر کاری جددی پێویستە بۆ کۆکردنەوەی شوێنکەوتووی دڵسۆز.

راپۆرتێکی زانکۆی واشنتۆن کە ئەم مانگە بڵاوبووەتەوە باس لەو هەژمارانە دەکات و دەریدەخات کە “داخستنی ئەو هەژمارانەی بە زمانی ئینگلیزین، تەواوی ئەو بەشداربووانەی کە بەشێوەیەکی بەردەوام کرابوونە ئامانج، خستووەتە بەر فشاری قەبارەی گەیاندنیان.”

خاوەنی پلاتفۆرمە زەبەلاحەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر کاری جددی دەکەن بۆ بێهێزکردنی داعش لەسەر پلاتفۆرمەکانیان، بەڕێوبەری کارەکانی فەیسبووک، شێریل ساندبێرگ لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی رایگەیاند کە “باشترین رێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، گوێگرتنە لەو کەسانەی کە پەیوەندیان کردووە بە داعشەوە و پاشان هەڵهاتوون، ئەوان ژیان لە خەلافەتەکەی داعش تێدەگەن و رایانکردووە لەو ژیانە، لەبەر ئەوە ئەوان دەتوانن راستییەکان وەک خۆی بگێڕنەوە. تا ئێستا، وەستانەوە دژ بە رق و کینە، باشترین وەڵام بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندرەوی.”

بەڵام بۆ سەرکەوتن لەم کارانەدا، دەسەڵات بە تەواوی لە دەستی خەڵکدایە. لە ئەڵمانیا، بەکارهێنەرانی فەیسبووک تەنگیان بە پەیجێکی حیزبی نازی نوێی ئەڵمانی هەڵچنی بە پڕکردنی دیواری پەیجەکە لە نامەی ئەرێنی و هاوسۆزی، و چەندین کاری دیکەی لەم شێوەیە رووی داوە کە نەیانهێشتووە پەیام و ئایدۆلۆژیای نەخوازراو بگاتە بەر چاو و گوێی خەڵک. ساڵی پێشوو لەگەڵ هێرشەکانی داعش لە پاریس، گروپی هاکەرانی Anonymous شەڕیان لە دژی داعش راگەیاند، کامپەینێکی گەڵتەجاڕیان راگەیاند بۆ داخستن و هەڵپەساردنی هەژمارەکانی داعش، وێنەیەکی فۆتۆشۆپیش کە وێنەی “سەری مراوییەک” بوو بەتەواوی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە. هەتا ئێستا داعش بە هیچ جۆرێک جوابی ئەم گاڵتەجاڕییەی نەداوەتەوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!