دواى ئەوەى لە ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتانى جیهان هات: چاڵاککوانان لە بەغدا کەمپینێکیان لەدژی گەندڵی راگەیاند

0

دواى چەند رۆژێک لە راپۆرتى رێکخراوی شەفافیەتى نێودەوڵەتی لەبارەى رێژەى گەندەڵی لە جیهان کە تیایدا عێراق لە ریزی گەندەڵترین وڵاتانى جیهان هات، چاڵاککوانان لە بەغدا دەستیان کردووە لە کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەى یەک ملیۆن ئیمزا بۆ بەرەنگاربوونەەى گەندەڵی لە عێراقدا.
لە راپۆرتى ساڵانەى رێکخراوی شەفافیەتى نێودەوڵەتى لەژێر ناونیشانى “ئاماژەکانى گەندەڵی لە ٢٠١٥” کە لە رۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە، عێراق ١٦ خالی لەکۆی ١٠٠ خاڵ کۆکردەوە لە شەفافیەتدا، بەمەش عێراق بووە یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتانى جیهان. لە بەیاننامەیەکی رێکخراوەکەدا کە یەڵڵا کۆپیەکى دەست کەوتووە، رێکخراوەکە دەڵێت “گەندەڵی تا ئێستا زۆر بڵاو لە جیهاندا، سەڕەرای ئەو تروسکە هیوایەى کە هەیە”.
سێیەکى وڵاتانى ناو لیستەکە کە ١٦٨ وڵاتن لە لیستى ساڵی ٢٠١٥ کەمتر لە ٥٠ خاڵیان کۆکردۆتەوە لەکۆى ١٠٠ خاڵدا. لە راپۆرتەکە عێراق لە ریزبەندی ١٦١ گەندەڵترین وڵاتى جیهانە بەمەش تەنها لە حەوت وڵات شەفافترە کە ئەوانیش: لیبیا، ئەنگۆلا، باشوری سودان، سودان، ئەفگانستان، کۆریای باکور وسۆماڵن.
لە ریزەندیەکە دانیمارک بە شەفافترین وڵاتانى جیهان دەستنیشانکرا بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک و، هەریەک لە کۆریای باکور وسۆماڵیش خراپترین پلەیان بەدەستهێنا ویەکی تەنها هەشت خاڵیان کۆکردۆتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
بەپێی بەیانە رۆژنامەوانیەکەى رێکخراوی شەفافیەتى نێودەوڵەتی، چەند وڵاتێک لەوانە گواتیمالا، سریلانکا و گانا نموونەى ئەو وڵاتانەن کە چاڵاککوانان بەشێوەى تاک و کۆ هەوڵی زۆریان داوە بۆ بەرنگاربوونەوەى گەندەڵی وئەگەری هەیە هیوا ببەخشێتە وڵاتانى تریش لەساڵی ٢٠١٦ کە چاویان لێ بکەن.
خۆسیە ئۆجاز، سەرۆکى رێکخراوی شەفافیەتى نێودەوڵەتی لەبارەى رۆڵی چاڵاککوانان لە بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی دەڵێت: “لە زۆربەى هەرێمە جیاوازەکانى جیهان، خەڵکی ئاماژەى توندیان داوەتە دەسەڵاتداران، ئاماژەکەش ئەوە کە کاتى بەرنگاربوونەوەى گەندەڵیە گەورەکان هاتووە”. ئۆجاز وتیشی: “دەتوانرێ بە کاری هەرەوەزی بەرەنگاری گەندەڵی ببینەوە. لەسەر هاوڵاتیانیش پێویستە کە بە سەرکردەکانیان بڵێن کە سەردەمی لێنەپرسینەوە بەسەر چووە”.
لە عێراقیش ئەو چاڵاکوانانەى کە هەفتانە لە گۆڕەپانى تەحریر خۆپیشاندان دەکەن دەستیان کردووە بە کەمپینێکی گەورە بۆ کۆکردنەوەى یەک ملیۆن ئیمزا بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی لە دامەزراوەکانى وڵات. ئەحمەد عەبد ئەلحوسێن، رێکخەری کەمپینەکە بۆ یەڵڵا وتى “عێراق یەکەم وڵات نیە کە ئەم کەمپینی کۆکردنەوەى ئیمزاى تێدا رێکدەخرێ بەڵکو ئەم کەمپینە بۆتە دیاردەیەکى جیهانى” وتیشی کە خۆپیشاندانەکان تا ئێستا لە عێراق ئامانجەکانى نەپێکاوە. “تا ئێستا هیچ یەک لە داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکراوە، پاکێجەکانى چاکسازیش هیچ چاکسازیەکى تێدا نیە” عەبد ئەلحوسێن وەک ئاماژەیەک بۆ پاکێجەکانى چاکسازی کە سەرۆک وەزیرانى عێراق حەیدەر عەبادی ئەنجامى دا واى وت.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
لەلای خۆشیەوە کیفاح ئیساعیل، یەکێک لە بەشداربووان لە کەمپینەکە وتی “ئێستا خەریکی کۆکردنەوەى یەک ملیۆن ئیمزاکەین، ئەمە بەتایبەت بۆ ئەوانەیە کە ناتوانن لە خۆپیشاندانەکان بەشداری بکەن” جەختیشی لەوە کردەوە “چەندین ئامار و داتامان لایە لەبارەى رێژەى گەندەڵی”.
بەراى جاسم ئەلحەلیفیش بەشێک لە کێشەکە ئەوەیە کە “حکومەتی عێراق لەسەر بنەماى تائیفی بنیاتنراوە”، ئەلحەلیفی کە یەکێک لە رێکخەرەکانى کەمپینەکە وتیشی “حکومەت پشتی بە چاکسازی ئابوری راستەقینە نەبەستووە کە خۆى لە جۆراوجۆرکردنى ئابوری و بەهێزکردنى کەرتەکانى گەشتوگوزار وکشتوکاڵ وپیشەسازی دەبینێتەوە”.
کەمپینی کۆکردنەوەى ئیمزاکان تەنها لە بەغدا نیە بەڵکو لە چەندین شاری دیکەش هەڵمەتەکە ئەنجام دەدرێ، سوهاد خەتیب کە خەڵکی شاری نەجەفە و هاتووە بۆ بەغدا بۆ بەشداریکردنە لە خۆپیشاندانەکانى گۆرەپانى تەحریر لە رۆژی هەینی بۆ یەڵڵا وتى “ئێمە لە پارێزگاى نەجەف توانیومانە زیاتر لە ١٠٠هەزار ئیمزا بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی کۆبکەینەوە” سوهاد داواشی لە حکومەت کرد کە “پارەى بەپرسان کە ناردویانەتە دەرەوە بگێرێتەوە بۆ عێراق”.

نەخشەیەکى جوڵاوی جیهان کە رێژەى گەندەڵی لە هەموو وڵاتانى جیهان پیشان دەدات:

شیاوی ئاماژە بۆ کردنە کە ئەو وڵاتانەى کە زۆرترین شەفافیەتیان تێدایە بەپێی راپۆرتەکەى رێکخراوی شەفافیەتى نێودەوڵەتی ئەو وڵاتانەن کە: ئازادی رۆژنامەوانى تیایاندا بەهێزە، دەتوانرێ بە ئاسانى بگەین بە سەرچاوەکانى زانیاری بەتایبەت ئەو زانیاریانەى پەیوەستن بە بودجەى گشتی بەمەش خەڵکی دەزانن پارەکان لەکوێیەوە هاتوون و چۆن خەرج دەکرێن، هەروەها ئەم وڵاتانە بەرپرسانیان لەژێر چاودێری دامەزراوەکان زۆر دەستپاکن و، دەسەڵاتى دادوەری تەواو سەربەخۆن وجیاکراونەتەوە لە دەسەڵاتەکانى تر جیاکاری لەنێوان هەژار و دەوڵەمەند ناکەن.
لەبەرامبەردا وڵاتانى گەندەڵ کاولکاری و شەریان تێدایە ودەسەڵاتى ئەم وڵاتانە دەستپاک نین، ئەمە جگە لە لاوازى دامەزراوەکانى دەوڵەت لەوانە پۆلیس و دادوەری ونەبوونى میدیای ئازاد.
بەهاتنەوەمان بۆ کەمپینە دژە گەندەڵیەکەى بەغدا، کیفاح ئیسماعیل لەکاتێکدا کە لەنێو خۆپیشاندانەکانى گۆرەپانى تەحریر لە دژی گەندەڵی دروشمى دەوتەوە، بە یەڵڵا وت: “ئەم هەڵمەتە هەردەبێت سەربگرێ، بەهیچ شتێک لە سەرکەوتن رازی نابین”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!