محەمەد رەحیم/ یلا، بەغدا

لەم دواییانەدا حکومەتی عێراق دەستیکردهێنانەوەی سەر باری کارگەکان پاش ئەو قەیرانە ئابورییەی ڕوو بە ڕووی بووەوە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە.

پیشەسازی لە عێراقدا لە پێش ساڵی ٢٠٠٣ ڕێژەی %١٥ ی داهاتی نیشتیمانیی پێکدەهێنا ، بەڵام بە هۆی پشت بەستنی تەواو بە نەوتەوە وای کرد عێراق بکەوێتە قەیرانی داراییەوە .

عبدول واحد شەمری بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان گوتی “وەزارەتی پیشەسازی پیویستی بە میکانیزمێکی راستەقینە هەیە بۆ بەرزکردنەوە و جوڵاندنی ئاستی پیشەسازی و گەڕاندنەوەی کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی بۆ سەر کار لە ڕیگای هاندانیان بۆ بەرهەم هێنان و دووبارە دروستکردنەوەی مارکەی “لە عێراق دروستکراوە”.

هەروەها شەمەندەری گوتی وەزارەتی پیشەسازی هەستا بە  بەرهەم هێنانی مۆدێلە باوەکانی بازاڕ کە هەموویان بەرهەمی عێراقی بوون. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکلام و پشتگیرییەکی باشی بۆ کرا لە لایەن حکومەتی ناوخۆییەوە و بەرهەمەکان خرانە ڕوو بە نرخی جیاوازەوە بۆ هاندانی بەرهەمی عێراقی و گەڕاندنەوەی براندی “لە عێراق  دروستکراوە” بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان.

دەربارەی پێکەوە لکانی کۆمپانایاکان و وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان شەمری گوتی “پێش چوار ساڵ چەند لیژنەیەک پێکهات بۆ پێکەوە لکانی کۆمپانیاکان و وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان. هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندییان دەربڕی بۆ پێکەوە لکانییان و کەمکردنەوەیان لە ٧١ کۆمپانیاوە بۆ ٣١ کۆمپانیای تایبەت بە بەرهەمهێنانی خواردەمەنی و پلاستیک و پێستە و کارەبا و ئەلیکترۆنیات، لە ئێستادا ٣١ کۆمپانیا دەست بەکار دەبن   لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦وە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەندازیار ئەحمەد عەبدوڵا نەجم کەعبی گوتی هەرچەندە کۆمپانیا بە هۆی بارودۆخی ئاساییشەوە لە ساڵی ٢٠٠٣دا زیانی بەرکەوت ، بەڵام دووبارە گەڕێندرانەوە سەر کار و بەرهەم هێنان و بەرهەمی نوێشیان بەرهەم هێنا و بایەخیان بە ئامێرە کۆنەکان دایەوە و ئامێری نوێیان کڕی بۆ بەرهەمهێنانی ١٨ مۆدێلی نوێ بە پێی داواکاری بازاڕە ناوخۆییەکان ئارەزووە بەکارهێنەرە عێراقییەکان ، هەروەها میکانیزمێکی نوێ دانرا بۆ کۆمپانیا لە ڕێگای دابینکردنی بڕێک پارە لەو قازانجەی دەستیان دەکەوێت بۆ نوێکردنەوەی مۆدێلەکان هەر ٣ مانگ جارێک.

کەعبی گوتیشی لە نێو ئەو میکانیزمە وێیەدا کە بۆکۆمپانیا دانراوە، بانگهێشتکردنی سەرمایەداران و بەرهەمهێنەرانی عێراقییە بۆ بەرەوپێش بردنی بەرهەمەکانی کۆمپانیا و نمایش کردنی لە بازاڕە دەرەکییەکاندا.

لە لای خۆشییەو یاریدەدەری بەڕێوبەر ڕونی کردەوە کە کۆمپانیا لە سێ پێگەی سەرەکی پێکدێت لە بەغداد، کە پێکدێن لە کارگەکانی دروستکردنی پێڵاوی چەرم بە هەموو مۆدێل و قەبارەکانییەوە (پیاوان، ژنان، گەنجان، منداڵان، پێڵاوی سەلامەتی کارگەکان، پێڵای خزمەتگوزاری بە هەموو جۆرەکانییەوە).

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

باسم ئەنتوان پسپۆڕی ئابوری دەربارەی دانانی  خشتەی هێنانەوە سەرباری کارگەکان گوتی” زیندوکردنەوەی ئەم پرۆژانە و نوێکردنەوەی ئامێرەکان و ڕێگای کارکردن و بەرهەمی نوێ و زۆری کارەکان مەرج نییە وەزارەتی پیشەسازی بیگرێتە خۆی بە دابین کردنی ٥٠٠٠ کرێکار لە یەک کارگەدا کە تەنها پێویستی بە ١٠٠٠ کرێکارە چونکە ئەمە ئاستی وەبەرهێن و کەرتی تایبەت کەم دەکاتەوە بۆ ئەم پرۆژەیە.و پاشان ئەم پڕۆژانە بکرێت بە موڵکی کەرتی تایبەت و حکومەت لێی دەربچێت و هەستێت بە دامەزراندنی پرۆژەی نوێ و پێویستییەکانی بۆ دابین بکات و هانی بدات بۆ بەرەو پێش چوون و سەرکەوتن بۆ  ئەوەی کێبڕکێی پێبکات لە بازاڕەکاندا.