دواى راگرتنى دامەزراند لە فەرمانگە حکومیەکانى عێراق، ئایا کەرتى تایبەت دەتوانى شوێنی بگرێتەوە؟

0

بەغدا – سەلام زیدان

حکوومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ دامەزراندنی لە فەرمانگە حکوومییەکاندا ڕاگرت لە ئەنجامی داڕمانی ئابووری وڵات لە پاش کەوتنی بەهای نرخی نەوت بۆ کەمتر لە ٣٠ دۆلار بۆ بەرمیلێک  کە  هۆکارە بۆ کۆچی گەنجان.

هاوڵاتی سەلام محمەد، دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی بەغداد بۆ یەڵلا گوتی، “من هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە بواری کارگێڕی و کاردا و بۆ ماوەی دوو ساڵە لە دامەزراوەکانی حکومەتدا بۆ کار دەگەڕێم بەڵام هیچم بەدەست نەهێنا”، گوتیشی ” کاری حکوومی سەلامەتترە لە عێراق چونکە موچەی خانەنشینی  گەرەنتی ژیانی منداڵەکانم دەکات لە داهاتوودا”.

ڕوونیشی کردەوە “کارکردن لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت متمانەی نییە و بۆی هەیە لە هەر خولەکێکدابیت دەربکرێیت ئەمەش بە پێچەوانەی بنەماکانی کارکردنەوەیە چونکە لە ڕێگای یاسا و دەوڵەتەوە چاودێری نەکراوە”، گوتیشی ” ڕاگرتنی دامەزراندن لە دامودەزگا حکومییەکاندا وای لێکردووین بیر لە جێهێشتنی وڵات بکەینەوە، چونکە ژیان تێیدا زەحمەت بووە”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ڕێژەی هێزی کار لە عێراقدا دەگاتە دە ملیۆن کەس، لە نێویشیاندا ٤.٥ یان لە دامەزراوە حکومییەکاندا کاردەکەن کە حکومەت ساڵانە بڕی ٤١ ترلیۆن دیناریان وەکو موچە بۆ تەرخان دەکات کە دەکاتە بڕی (٣٤ ملیار دۆلار) و ئەوانیش لە کەرتی تایبەتدا کار دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە ڕێژەی  ٤٠٠- ٨٠٠ هەزار کەس زیاد دەکات.

عەبدولحسین عەنبەکی ڕاوێژکاری ئابووری بۆ یەڵلا گوتی،  “حکوومەت ناتوانێت فەرمانبەری نوێ دابمەزرێنێت.”

گوتیشی” ساڵانە ٨٠٠ هەزار کەس دێنە بازاڕەکانی کارەوە بۆیە کەرتی تایبەت و گشتی ناتوانێت بەرگەی ئەو ڕێژە زۆرە بگرێت”.

گوتیشی” لە داهاتوودا کەرتی تایبەت پەسەندتر دەبێت چونکە بەلە ئێستادا ڕیژەی بێکاری دەگاتە %٣٠ و زۆرینەیان دەرچوی زانکۆکانن، و حکوومەتی عێراقی پەنای بردووەتە بەر کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی بەرزبوونەوەی خەرجییەکان و کەمبوونەوەی داهاتەکان.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

نەجیبە نەیجیب، ئەندامی لیژنەی ئابووری بۆ یەڵا گوتی،” بانکی نیودەوڵەتی حکوومەتی ئاگادار کردووەتەوە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئەنجامدانی هەندێک چاکسازی کە چارەسەری ئەم قەیرانە ئابوورییە پێویستە لەوانەش کەمکردنەوەی خەرجی لە ڕیگای وەستاندنی دامەزراندن لە حکوومەتدا پاش زیادبوونی ئەو ڕێژەیە لە ساڵەکانی ڕابردوودا”. جەختیشی کردەوە” وەستاندنی دامەزراندن زۆر پێویستە ئەگەرچی لە بودجەی ٢٠١٦دا ٣٤ هەزار هەڵی کار تەرخان کراوە بۆ کەرتەکانی ئاسایش و تەندروستی و پەروەردە.”

تا ئێستا کەرتی حکوومی زۆر فراوانە و کەرتی تایبەت لە توانایدا نییە ژمارەیەکی زۆری دەرچووە نوێیەکان وەربگرێت. باسل جەمیل ئەنتوان، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ئابووریناسانی عێراق، بە یەڵلا-ی گوت: “هێزی کار لە کەرتی تایبەت زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لە خۆدەگرێت و ساڵانەش زیاد بە نزیکی ٤٥٠ هەزار کەس زیاد دەکات کە لەوانە ١٥٠ هەزاریان خاوەن بڕوانامەی زانکۆ حکوومی و ئەهلییەکانن. راگرتنی دامەزراندن لە کەرتی گشتی دەبێتە هۆی زۆر کێشەی گەورەی لێ دەکەوێتەوە، لەوانە بەردەوامی توڕەبوونی خەڵک و سەرەنجام کۆچکردنی هەزارەها گەنج لەبەر ئەوەی کەرتی تایبەت ناتوانێت هەموو ئەو دەرچووە نوێیانە لەخۆ بگرێت.” ئەو باسی لەوەش کرد کە کەرتی تایبەتی ئێستا مشەخۆرێکە لە لایەن سیاسییەکانەوە دروستکراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ئێستا “١٧ هەزار کارگە لە کارکەوتوون لە عێراق، بەڵام ئەگەر بەگەر بخرێنەوە ئەوە بازار جوڵەی تێدەکەوێت و رێژەی بەتاڵی کەم دەکاتەوە”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!