دیاردەی ڕفاندن لە بەغداد زیادی کردووە

0

بەغداد- سەلام یەزدان:

هاوڵاتی محمد شەهید  لە لایەن چەند چەتەیەکەوە ڕفێندرا لە شەقامی فەلەستین و لەپێش چاوی خەڵک بێ ئەوەی هیچ یارمەتییەک بدرێت بۆ ڕزگارکردنی.

شەهید بۆ “یەڵا عێراق” گوتی لە نۆڤەمبەری ڕابردوودا چەتەکان لە شەقامی فەلەستینی ناوەندی بەغداد و لەپێش چاوی هاوڵاتیاندا ڕفاندمیان وهیچ هاوکارییەک نەکرام، ئەو چەتە ڕێکخراوانە پەیوەندییان کرد بە خێزانەکەمەوە و بە بڕی ٥٠ هەزار دۆلار ڕێکەوتن بەرامبەر زیندوو مانەوەم”.

هەروەها گوتی” پاش ڕۆژێک لە وەرگرتنی پارەکە لە باکوری بەغداد ئازادیان کردم”  پێ ڕاگەیاندین کە : “ئەو چەتە ڕێکخراوانە  بە ئازادی  نێو بەغدادی پایتەختدا دەسوڕێنەوە و ناسنامەی یەکەکانی ئاسایشیان پێیەو بە ئاسانی بە خاڵەکانی پشکنیندا تێپەڕ دەبن”.

لە لای خۆشیەوە سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای بەغداد سەعد مطلبی بۆ “یەڵا عێراق” گوتی ” زۆر لایەنی سیاسی هەن کە لە لایەنی مادییەوە پەکیان کەوتووە و پەنایان بۆ ڕفاندنی هاوڵاتیان بردووە بۆ دابینکردنی پارە بۆ خۆیان”، هەروەها گوتی ” ڕێژەی تاوانە تیرۆریستییە گەورەکانی وەکو تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕیژکراو کەمی کردووە لە بەغدادی پایتەخت بەڵام دیاردەی ڕفاندن زیادی کردووە کە مەبەست لێی لێدانی ئابووری عێراقە”.

دوپاتی کردەوە کە ” هێزە ئەمنییەکان ١٨ چەتەیان دەسگیر کردووە کە تایبەتن بە بڕینی بانکەکان و دزینی موچەی فەرمانبەران و بازرگانیکردن بە ئەندامانی  لەشی مرۆڤەوە و هەمووشیان پەیوەندییان بە لایەنێکی تیرۆریستییەوە هەیە لە پارێزگایەکی دیاریکراودا”، هەروەها گوتی ” هەندێک لە چەتەکان پۆشاکی هێزە ئەمنییەکان دەپۆشن بۆ ڕفاندنی هاوڵاتییان”.
دەرکەوت کە ” ئەو چەتانەی کە دەستگیریان کردبوو، سەدان هاوڵاتی دیکەیان لەسەر شەقامەکان ڕفاندبوو بەڵام بە هەوڵی لایەنەکانی هەواڵگیری سنوریان بۆ داندرا”.
ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمان، ماجد غەراوی بۆ ” یەڵا عێراق” گوتی ” زیاد بوونی دیاردەی ڕفاندن لە عێراقدا دەگەڕێتەوە بۆ بێتوانایی هێزە ئەمنییەکان لە لێپرسینەوەی هەندێک هێزی تێکەڵ لە حەشدی شەعبی”، هەروەها جەختی کردەوە کە ” پێویستە هەموو هیزە ئەمنییەکان ڕێکبخرێن و یارمەتی بدرێن بۆ دەستگیرکردنی ئەو چەتانەی کە تاوانی ڕێکخراو دەکەن”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!