راستی چیرۆکی منداڵە میسییەکە: ئایا لە دهۆکە؟

0

یەڵا لە هەفتەی رابردوودا هەوڵیدا ئەو منداڵە هەوادارەی مێسی بدۆزێتەوە کە وێنەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە. ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە منداڵێکە کیسەیەکی نایلۆنی لەسەر شێوەی تیشێرتەکەی مێسی لەبەر کردوە کە لەسەری نوسراوە مێسی، بێگومان دۆزینەوەی کەسێکی لەم شێوەیە کە شێوەی ڕوخساری دیارنییە مەحاڵە. کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (کوردستان ٢٤ )ڕایگەیان کە توانیویانە ئەو منداڵە لە دهۆک بدۆزنەوە  و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بەڵام وادیارە ئەم کەناڵە وردبینی لە گواستنەوەی هەواڵەکەیدا نەکردوە سەرباری ئەوەی کەناڵی  BBC   لە ڕاپۆرتێکدا گومانی هەبوو لەوەی ئەم وێنەیە لە دهۆک گیرابێت. یەڵا لەگەڵ(ڕۆبن هیرۆری)دا قسەی کرد کە وێنەکەی بڵاو کردووەتەوە و جەختی کردەوە کە ئەم هەواڵە دورە لەڕاستییەوە و ئەو منداڵەش هەمان منداڵ نییە. ڕۆبن ئاماژەی بەوە کرد کە دوبارە وێنەکە بڵاو دەکاتەوە لەگەڵ کەسایەتی ڕاستەقینەی منداڵەکەدا و شوێنەکەی بۆ ئەوەی ڕاستییەکە بە هەموان پیشان بدات. ڕۆبن ئاماژەشی بەوە کرد کە چیرۆکەکە کاتێک دەستی پێکرد کە وێنەی ئەم منداڵەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دۆزییەوە و لەسەر تویتەر بڵاویکردەوە وبە شێوەیەکی هەڕەمەکی ناوی دهۆکم نوسیوە بەهۆی ئەوەوە کە دایک و باوکم خەڵکی دهۆکن و ویستومە کەمێک گرنگی بەو شوێنە بدەم  بەڵام لە ڕاستییدا  شوێنی ڕاستی وێنەکەم نەزانیوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە توشی شۆک بووە بەوەی  میدیا و دەزگا هەواڵییەکان کە هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ بێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی بۆ بکەن، لە تویتێکیشدا گوتی” بوەستن: ڕەنگە ئەم منداڵە بە هەڵە چاوی بە مێسی بکەوێت وئەمەش شتێکی باش نییە”

ڕۆبن هیرۆری بە یەڵای ڕاگەیاند کە هەموو وێنەکانی لە  @joynaw5    وەرگرتووە کەخێزانی منداڵەکە دەناسێت کە لە ئەفغانستان لە جاگۆری( پارێزگای گازنی ) ژیان بەسەر دەبەن.

وێنەی ڕاستەقینەی ڕوخساری منداڵەکە

شوێنی گرتنی وێنەی منداڵەکە

وێنەی منداڵەکە لەگەڵ برا گەورەکەیدا

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!