زانا شوێنەوار ناسەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەشکەوتی نیاندەرتاڵ پاش دەرکردنی داعش

0

زانا شوێنەوار ناسەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەشکەوتی نیاندەرتاڵ پاش دەرکردنی داعش      

پاش دەرکردنی داعش لە باکوری عێراق، زانا شوێنەوار ناسەکان کارێکی نوێیان دەستپێکرد لە ناوچەکەدا،  بۆ ئەوەی بتوانن شتی نوێ بدۆزنەوەی. لەم دواییانەدا زانایان چەند لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامدا لە ئەشکەوتی شانەدەر لە کوردوستانی عێراق کە مرۆڤی نیاندەرتاڵی تێدا ژیاوە بۆ زیاتر لە ٤٠ هەزار ساڵ. لە نێو ئەوانەشدا ئێسکی مرۆڤیان دۆزییەوە.

زانای شوێنەوارناسی کورد دڵشاد مەعروف گوتی” لەگەڵ ئەوەدا داعش هەستا بە تێکدانی شوێنەوارێکی زۆر و تاڵان کردنیان ، بەڵام هێشتا چەندین ڕێگا هەیە بۆ شوێنەوار ناسان و زانایان و دامەزراوە زانستییەکان، هەروەها حکومەتەکان و دەزگا یاساییەکان لە ئەمریکای باکور و ئەوروپا بۆ یارمەتیدانی پاراستنی کەلەپورەکانی ئەو ناوچەیە”. داعش پاش تێکدانی هەندێک ناوچەی شوێنەواری و بە تاڵانبردنی هەزاران پارچەی مێژویی لەو ناوچەیەدا، بەشێکی زۆر لەو پاشماوە مێژوییانە گەیشتنە بازاڕی ڕەش لە هەموو جیهاندا.

هەروەها رەخنەی گرت لە بازرگانە ناسراوەکانی شوێنەوار کەوا سوودیان لە تاڵانی و وێرانکردنەکانی داعش بینیوە. هەروەها داوای لە بەرپرسانی ئەمەریکی و ئەوروپی کرد کە رێگە بگرن لە بازرگانی کردن و فرۆشتنی ئاسەوارەکان لە باکووری عێراق. پێش هاتنی داعش بۆ عێراق ٤٥شاندی بیانی لە ١٦وڵاتەوە کاری هەڵکەندن و لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داوە لە ناوچە مێژووییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا. لە پاش دەرکردنی داعش لە لایەن هێزە کوردییەکانەوە بە هاوکاری هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانەوە، لە ئێستادا زانا شوێنەوارناسەکان دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ ناوچە شوێنەوارییەکان.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!