ساڵی رابردوو ٨ پیاو لە لایەن ژنەکانیانەوە کوژراون

0

 

یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماری توندوتیژی ساڵی ٢٠١٦ی راگەیاند و بە پێی ئەو راگەیەنداراوەش لە ساڵی رابردوودا ٨ پیاو لە لایەن ژنەکانیانەوە کوژراون ٧٠ پیاوی دیکەش خۆیان کوشتووە.

بورهان عەلی، سکرتێری گشتی  رێکخراوی پیاوانی کوردستان لە سەرەتای قسەکانیدا رایگەیاند کە ئاماری توندوتیژی دژی پیاوان لە ساڵی رابردوودا دڵخۆشکەر نین و ژمارەکان روویان لە هەڵکشان کردووە بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠١٥دا ژمارەی ئەو پیاوانەی خۆیان کوشتووە ٦١ پیاو بوون و لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەو ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٧٠ پیاو.

بە پێی ئامارەکەی یەکێتی پیاوانی کوردستان لە ساڵی رابردوودا ١٣ کەیسی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوە و ٥٦ کەیسی ناپاکی هاوسەرگیری و ٣٦ کەیسی دەرکردنی پیاوانی بەتەمەن لە ماڵەکانیان تۆمارکراوە.

بورهان عەلی لە راگەیەندراوەکەدا رایگەیاند کە ٢٣١ کەیسی دەستبەسەرداگرتنی منداڵ و ٤٨ کەیسی فشاری دەرونی و سێکسی تۆمارکراوە و، هۆکاری ئەم توند و تیژییانەشی بۆ قەیرانی دارایی و ناسەقامگیری ئابووری دۆخی سیاسی و ئابووری وڵات گەڕاندەوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!