سۆران عومەر: ئاسایشی بازگەی پردێ ئسلوبی ناشرینیان لەگەڵدا بەکارهێناوین

0

شەوی رابردوو سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کاتی رۆشتنیدا بۆ هەولێر لە بازگەی پردێ لە لایەن ئاسایشی بازگەکەوە رێگری لیدەکرێت و چەک لە دژی رادەکێشرێت.

ئەمڕۆش ١١-١-٢٠١٧ ناوبراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان کە لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان سازیان داوە ئاماژە بەوەدەکات کە “رووداوەکە پلان بۆداڕێژراو بووە چونکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ناسنامە و مۆبایلەکانیان لە لایەن ئاساییشەوە لێوەرگیراوە ئەوانیان ناسیوە”.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوەش دەکات کە یەکێک لە کارمەندانی ئاسایش پیی گوتون کە فەرمانیان لە سەرو خۆیانەوە وەرگرتووە و رێگا نادەن ئەوان بڕۆنە نێو هەولێر و پاش ئەوەی ئەم وەڵام دەداتەوە چەکدارێک لێی دەدات و ٢٠ چەکداری دیکەش میلی سیلاحی لێدەهێننەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەکات کە “ماوەی دوو کاتژمێر من و ژن و منداڵەکەمیان هێشتەوە و چەکدارەکان ئسلوبی زۆر ناشرینیان بەکارهێناوە، بەڵام هەندێکیشان پۆزشیان بۆ رووداوەکە هێناوەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەوان سەربازن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن”.

ئەمە جاری یەکەم نییە رووداوی لەم شێوەیە لە کوردستان دووبارە ببێتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجیشە هیچ لایەنێک لێکۆڵینەوەی جدی و پێویست لەو بارەیەوە ناکات و بەرپرسیارێتی خۆی لە ترس و تۆقاندنی خەڵک لە ئەستۆ ناگرێت لە کاتێکدا دەزگاکانی ئاسایش  و پاراستنی هەرێم ئاماژە بەوە دەکەن کە فەرمانەکانیان لە سەرو خۆیانەوە بۆ هاتووە و ئەمان تەنها جێبەجێی دەکەن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!