شەوی سەری ساڵ لە بەغدا جیاواز دەبێت لە هەموو شەوەکانی تر، خۆشی و پێکەنین بەسەر زۆربەی دەموچاوەکانی دانیشتووانەکەیەوە هەیە، گەشبینییەک بۆ نەمانی ئەو غەم و بێتاقەتییە زۆرەی کە لە ماوەکانی رابردوو لە ئەنجامی توندوتیژییەکانەوە رووی کردبووە خەڵک . لە ناو شاری بەغدا، زۆر رێکلام بڵاوکراونەتەوە کە بانگەواز بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دەکەن کە لە هەندێکیاندا هونەرمەندە بەناوبانگەکان بەشداری دەکەن؛ ئەو ئاهەنگانەش زۆرینەیان لە گەڕەکەکانی مەنسووڕ، کەرادە و ناوەراستی بەغدا کۆبوونەتەوە . (رفا المعموری) بە یەڵلا-ی گوت: “عێراقییەکان زۆربەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵیان لە دەست دەچێت لەبەر ئەوەی زۆرینەی خێزانەکان بەهۆی جەنگی گروپە تیرۆریستییەکانەوە منداڵێکیان لەدەست داوە”. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە “ئاهەنگ گێڕان بەهۆی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵ تەنها  تایبەت نییە بە مەسیحییەکان بەڵکو هەموو کەس بەشدارە بۆ لەبیرکردن و نەهێشتنی غەم و ئازارەکان کە عێراقییەکان لە ساڵی ٢٠١٥ چەشتیان”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

هاوکات بە بۆچوونی (کەوکەب السیاب)، “عێراقییەکان تینووی خۆشین. دەیانبینیت کە هەمیشە ئامادەن ئاهەنگ بگێڕن  هەر بۆنەیەک بێت، و باشترین بەڵگەش بینینی ئاهەنگەکانی سەری ساڵە لە بەغدا”. هەروەها باسی لەوەش کرد کە ئاهەنگی سەری ساڵ تەنها بۆ مەسیحییەکان نییە بەڵکو بە ئاهەنگ گێڕانی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق خۆشتر دەبێت.” دەزگا ئەمنییەکان هەستاون بە گرتنەبەری کۆمەڵێك رێوشوێنی ئەمنی لە گەڕەکی (کەڕادە) بۆ پاراستنی ئاهەنگگێڕان) و پوچەڵکردنەوەی هێڕش لەم شەوە گرنگ و زەحمەتەدا بەتایبەت کە جیاکردنەوەی یارییە ئاگرینییەکان لە تەقە و فیشەک و بۆمب کارێکی ئاسان نییە. (جمانە ممتاز) بە یەڵلا-ی گوت: “شەوی سەری ساڵ زۆر ئاهەنگ لە بەغدا ساز دەکرێت کە تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبن لەبەر ئەوەی زۆرینەی خەڵک لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەی ئاهەنگ گێڕان دەڕۆن”. باسی لەوەش کرد کە عێراقییەکان دەیانەوێت لەو شەوەدا لە ئازارەکانیان کەم بکەنەوە بە بەشداری کردن لە ئاهەنگ گێڕانی سەری ساڵ”. بە پێچەوانەی ممتازەوە، هاووڵاتییەکی ئاوارەی پارێزگای ئەنبار، (سعد دلێمی)، زیاتر دڵگرانتر دەبێت چونکە ناتوانێت پێداویستی رۆژانە بۆ خێزانەکەی دابین بکات. ئەو بە یەڵلا-ی گوت: “سێ ملیۆن ئاوارەی دەربەدەر ناتوانن ئاهەنگی سەری ساڵ بگێڕن لەبەر ئەو ئەرکە گرانانەی کەوتووتە سەریان بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانی ژیانیان”. ئەو پرسیشی کە “خەڵک چۆن دەتوانن ئاهەنگ بگێڕن لە کاتێک من هەزار دینار لە گیرفانم نییە؟ خۆشی من ئەوەیە بگەڕێمەوە جێگای خۆم و ژیانێکی نوێ دەستپێ بکەمەوە کە بتوانم سکی منداڵەکانم تێر بکەم.” هەرچی (سوندوس کەریم)ە، هاوخەمی دلێمییە و رەتی کردەوە بە بۆنەی سەری ساڵ ئاهەنگ بگێڕێت لەبەر ئەوەی کوڕێکی لە شەری دژ بە داعش لە رومادی گیانی لەدەستداوە. ئەو بە یەڵلا-ی گوت: “ماڵەکەمان چۆڵە لە خۆشی کاتێک محمدی کوڕم چووە دوا وێسگەی خۆی. ئەم ئاهەنگە پەیوەندی بە خێزانەکەی منەوە نییە بەهۆی ئەو لەدەستدانەمانەوە کە بەسەر خێزانەکەماندا هاتووە”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دوو منداڵ وێنە لەگەڵ بابانوئیل ودرەختى کرێسمس دەگرن لە بەغدل