عێراق داوای ڕادەستکردنەوەی تاوانبارەکان دەکاتەوە… بەڵام فللەندا ڕەتی دەکاتەوە!

0

هێزە دەسەڵاتدارەکانی فلەندا هەستان بە دەستگیرکردنی دووبرای  عێراقی بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە تاوانی سپایکەر کە ڕێکخراوی ” داعش” ئەنجامیدا لە حوزەیرانی ٢٠١٤ لە دژی سەرباز و راهێنەرانی عێراقی لە نزیک تکریت کە دەرئەنجام ١١ کوژراوی لێکەوتەوە.

ئەو دوو برا دوانە تەمەن  ٢٣ ساڵە دەستگیرکران لە لایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوەی ناوەندییەوە ڕۆژی  سێ شەمەی ڕابردوو، ئامادەی دادگای لێکۆڵینەوەی تاوان کران لە فلەندا ڕۆژی هەینی.نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عەبادی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، سەرۆکی وەزیران هەموو ڕێو شوێنیکی ئەمنی گرتۆتە بەر بۆ بەدواداچونی ئەو کەیسە و یارمەتیدانی دەسەڵاتدارانی فللەندا بۆ دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانەی بەشداربووی تاوانکاریی سپایکەر و دەبێت ڕادەستی حکومەتی عێراقی بکەنەوە بۆ دادگایی کردنیان.

بەڵام بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی فلەندا وەڵامی دایەوە و گوتی ” تاوانبارەکان لە فللەندا دادگایی دەکرێن بە هۆی نەبوونی ڕێکەوتننامە لەنیوان ئەو دوو وڵاتەدا بۆ ڕادەستکردنەوەی تاوانباران”.  هەروەها گوتی ” دەترسن لەوەی کە تاوانبارەکان ڕابکەن لە وڵاتەکەیان لە کاتی رادەستکردنەوەیان بۆ ‌هێزە عێراقییەکان یان هاوکاری بکرێن بۆ ئەو کارە”.

لە لایەن خۆیەوە، عەبادی ئەوەی ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە ” حکومەتی عێراقی جدییە لە دادگایی کردنیان و لەگەڵ لایەنی فللەندی هاوکار دەبن”.

 

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!