عێراق ٥٠ هه‌زاری ده‌خاته‌ بازاره‌وه‌

0

وابرِیاره‌ بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا پاره‌ى ٥٠هه‌زار دیناری بخاته‌ بازارِه‌ و، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ده‌ن كه‌ پلانیان هه‌یه‌ دواى ئه‌وه‌ دراوی ١٠٠هه‌زار دیناریش ده‌خه‌نه‌ بازارِه‌وه‌.

برِیاری خستنه‌بازاری بره‌ پاره‌ى ٥٠هه‌زاری له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ له‌ ئارادابوو كه‌ بانكی ناوه‌ندی نیازی هه‌یه‌ سفره‌كانى سه‌ر پاره‌ لاببات و حكومه‌ت ده‌ستيكردووه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجیه‌كان به‌هۆى دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانى جیهاندا. به‌رێوبه‌ری بانكی ناوه‌ندی عێراق، عه‌لی عه‌لاق، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ خستنه‌ بازاری برِی ٥٠هه‌زار دیناری ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر دۆلار چونكه‌ ده‌ستتاوده‌ست پێكردن و هه‌ڵگرتنى ئاسانتره‌ به‌ به‌راورد به‌ برِی ٢٥هه‌زاری.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
 
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

له‌باره‌ى خستنه‌ بازارِی ئه‌م برِه‌ پاره‌یه‌، ئیحسان یاسری، ئه‌نجامى ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌بردنی بانكی ناوه‌ندی بۆ (یلا) وتى كه‌ بیرۆكه‌ى خستنه‌ بازارِی برِه‌ پاره‌ى ٥٠هه‌زاری له‌ساڵی ٢٠٠٧ـه‌وه‌ لایان گه‌لآڵه‌وه‌ بووه‌ ئه‌مه‌ش چونكه‌ ٢٥هه‌زاری ده‌كاته‌ ٢٢دۆلاری ئه‌مریكی كه‌ ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به‌ دیناری عێراقی قورسكردبوو. یاسری وتیشی كه‌ بیریان له‌ برِی ١٠٠هه‌زاریش كردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دینار، به‌لآم وتیشی كه‌ ئه‌م پرِۆسه‌یه‌ زیاتر له‌ ساڵێكی ده‌وێت چونكه‌ حكومه‌تى عێراقی تواناى راكێشانى پاره‌ى ئیحتاتی نیه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌ ئێستادا. به‌لآم وه‌لید عیدی، به‌رێوبه‌ری گشتى بیمه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندی به‌پێچه‌وانه‌ى ئیحسان یاسری ده‌ڵێت خستنه‌ بازارِی دراوی ٥٠هه‌زاری هیچ په‌یوه‌ندی به‌ لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دینار نیه‌ به‌تایبه‌ت چونكه‌ ره‌وشی سیاسی و ئابوری ئێستاى ولآت رێگه‌ به‌ هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه‌ نادا.

به‌رپرسانى حكومیش به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنی له‌ خستنه‌ بازاری دراوه‌ نوێكه‌ ده‌رِوانن. راوێژكاری ئابوری سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح گه‌شبینی خۆى به‌ خستنه‌رِووی دراوی ٥٠هه‌زاری ده‌ربرِی و پێشی وایه‌ عێراق پێویستی به‌ دراوی گه‌وره‌تری وه‌ك ١٠٠هه‌زاریش هه‌یه‌ بۆ ئاسانكردنى مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ ولآتى تر دراوی زۆر گه‌وره‌تریان هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ٥٠٠ یۆرۆی هه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ٦٦٠هه‌زار دیناری عێراقی.

پرسی خستنه‌ بازارِی برِه‌ پاره‌ى ٥٠هه‌زاری پرۆسه‌یه‌كى ئاڵۆزه‌ و په‌یوه‌ندی به‌و هه‌نگاوانه‌ هه‌یه‌ كه‌ بانكی ناوه‌ندی ده‌یهاوێژێت. پسپۆری ئابوری، زه‌رخام محه‌مه‌د عه‌لی ره‌خنه‌ى له‌ بانكى ناوه‌ندی گرت كه‌ شه‌فاف نیه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانى خستنه‌رِووی دراوه‌ نوێكه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م دراوه‌ نوێیه‌ بخرێته‌ بازاره‌وه‌ به‌بێ ئاڵوگۆرپێكردنى به‌ دراوی تری ٢٥هه‌زار یاخود كه‌متر، ده‌بێته‌ هۆى هه‌ڵئاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی شتومه‌ك له‌ بازار.

ئه‌ندامی لیژنه‌ى داراییش له‌ په‌رله‌مان، ماجیده‌ ته‌میمی به‌هه‌مان شێوه‌ ره‌خنه‌ى له‌ بانكی ناوه‌ندی گرتن به‌هۆى شه‌فاف نه‌بوونی له‌ خستنه‌ بازارِی دراوی نوێی ٥٠هه‌زاری و ١٠٠هه‌زاری به‌ تایبه‌ت ترسی خۆی ده‌ربرِی له‌وه‌ى كه‌ بانكی ناوه‌ندی ئاڵوگۆر به‌و دراوه‌ نوێیه‌ نه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و دراوه‌ كۆنه‌ى له‌ بازار هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابوری ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆى هه‌لآوسان. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی جاری پێشوو له‌كاتى چاپكردنى دراوی نوێ، دراوه‌ كۆنه‌كه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندی نه‌كشێنرایه‌وه‌ به‌ڵكو له‌رێی رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێری ئه‌ندامانى بانكی ناوه‌ندی و سیاسیه‌كان به‌شێكی زۆر له‌و پاره‌یه‌ به‌دزی چوویه‌ ده‌ره‌وه‌ عێراق و چه‌ند كه‌سێك له‌ دوبه‌ی تا ئێستاش وه‌به‌رهێنانى پێ ده‌كه‌ن.

پسپۆره‌ ئابوریه‌كه‌ پێشی وایه‌ شێوه‌ى كاركردنى بانكی ناوه‌ندی پێویسته‌ به‌ دوو ئاراسته‌ بێت، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ى هه‌وڵی لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دینار بدرێت و هه‌نگاوى دووه‌میش خستنه‌ بازارِی دراوی به‌به‌هاتر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ستبوونى هاولآتیان به‌ دۆلار.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!