فرۆکەی B-1 لانسەر لە جەنگی دژی داعش پاشەکشە دەکات

0

یەکێک لە پێشکەوتووترین فرۆکە جەنگییەکان کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە جەنگی دژ بە داعش پشتیان پێبەستووە پاشەکشەی پێ دەکرێت.

جەنەراڵ کارلس براون، فەرماندەی ناوەندیی ناوچەیی ئەمەریکا لە قەتەر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە فرۆکەی B-1 لانسەر لە بنکە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست گەڕێندراونەتەوە ئەمەریکا.

ئەم فرۆکەیە چوار بزوێنەری هەیە کە دەتوانێت بڕی هەوای دیاریکراو هەڵبمژێت، بەڵام گەڕێندراوەتەوە ناوەندە فرۆکەوانییەکانی ئەمەریکا بۆ بەرەوپێشبردنی تەکنۆلۆژی و چەند چاکسازییەک تێیدا. بە گوێرەی گوتەکانی جەنەرال براون، رەنگە هێزەکانی هاوپەیمانان هەندێک جوڵەیان لە جەنگی دژ بە داعش لەدەست بچێت، بەڵام ئەمەریکا فرۆکەی جەنگی زیاتری هەیە کە بتوانێت قەرەبووی کشانەوەی ئەو فرۆکانە بکاتەوە.

ئەم فرۆکانە لە ساڵی ١٩٨٦ەوە تا ئێستا لە خزمەتی هێزی ئاسمانی ئەمەریکادا بەکاردەهێنرێن، و هێزی ئاسمانی ئەمەریکا ٦٧ فرۆکەی لەم جۆرەی هەیە. سەرباری دەنگە بەرزەکەی، فرۆکەی B-1 لانسەر بۆمبێکی ستراتیژییە و بە چەکێکی بەهێزی ئەمەریکی و بە یەکێک لە پایەکانی رێبازی پاراستنی ئەمەریکا دادەنرێت.

ئەم فرۆکەیە دەتوانێت قەبارەیەکی زۆر چەک هەڵبگرێت و بە وردی ئامانجەکانی دەپێکێت و لە جەنگی دژ بە داعش بە شێوەیەکی بەرچاو پشتی پێ بەستراوە. یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم فرۆکەیە ئەوەیە کە دەتوانێت بەردەوام لە بەرزایی هێندەی دارێک بجەنگێت بە کێشێکی ٤٠ تەنەوە, بەهۆی ئەو توانایەی فرۆکەکە هەیەتی لە بەرگریکردن لە تەقینەوەی چەکی ئەتۆمی. مانگی ئەیلوولی رابردوو، لە کۆنگرەی کۆمەڵەی هێزی ئاسمانی و گەردوونی، گوترا کە “B-1 لانسەر, ٨٠ ئامانجی بە ماوەی ٢٠ خولەک لە لایەن ٣ فرۆکەوە پێکاوە”، کە ئەمەش ئامانجێکی گەورەیە پێکاویەتی.

بە گوێرەی ژمارەکانی هێزی هاوپەیمانان، فرۆکەکانی B-1 لە ماوەی شەش مانگدا، ٤٩٠ هێرشیان کردووەتە سەر داعش و ٣٨٠٠ باری تەقەمەنی لەسەر ٣٧٠٠ ئامانج لە عێراق و سوریا خستووەتە خوارەوە .

فرۆکەی B-1 لانسەر لە جەنگی عێراق و ئەفغانستان بەکارهاتووە و لەوەو پێشیش لە جەنگی کەنداو و هێرشەکانی سەر کۆسۆفۆ لە لایەن هێزی ئاسمانی ئەمەریکاوە بەکارهێندراوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!