فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دەبنە هۆی لەناوچوونی سەدان ملیۆن دۆلاری داعش

0

بە پێی گوتەی عەقید ستیڤن وارین، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند ناوچەیەکی ژیر دەسەڵاتی داعشیان لە سوریا و عێراق بۆردومان کردووە کە بووە هۆی لەناوچوونی سەدان ملیۆن لە سیولەی نەختینەیی ئەو ڕێکخراوە.

عەقید ستیڤن وارین گوتی ئەمە دەهەمین لێدانی ئاسمانی بووە کە گەنجینەی پارەی ئەو رێکخراوەی کردووەتە ئامانج لە عێراق و سوریا. گەنجینەی پارە ئەو شوێنەیە کە پارەی تێدا کۆدەکرێتەوە و وەک موچە دابەش دەکریت بەسەر شەڕکەرەکانیاندا بۆ راپەڕاندنی کارەکانی رێکخراوەکە.

بە پێی گوتەی عەقید وارین، ئەم لێدانانە کە گەنجینەی پارە و بارهەڵگرە نەوتییەکانی داعشی کردووەتە ئامانج، کاریگەری لەسەر تواناکانی رێکخراوەکە بەجێهێشتووە بۆ پشتیوانیکردنی دارایی خۆکوژەکانیان.

عەقید وارین گوتیشی: “لە چەند راپۆرتێکدا بینیمان کە ریکخراوەکە موچەی شەڕکەرەکانی کەم کردووەتەوە”. گوتیشی: “ریکخراوەکە دەستیکردووە بە بڕینی موچەی هاوڵاتییان، کە ئەمەش ئاماژەیەکی گەورەیە بۆ ئەوەی کە لێدانە ئاسمانییەکان کاریگەریی کردووەتە سەریان”.

بە پێی راپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزی هاوپەیمانان، ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و ٢٠ کیلۆگرام ئاڵتون لە گەنجینەکانی داعش لەناوچوون.

بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە لە مانگی کانوونی یەکەمەوە ریکخراوی داعش بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەست کەوتووە لە رێگای فرۆشتنی نەوتەوە، کە دەکاتە بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا بە پێی  ئەوەی لە راپۆرتەکەدا هاتووە.

لە راپۆرتێکی رۆیتەرزدا هاتووە کە رێکخراوی داعش زۆربەی زۆری نەوتەکەی بە حکومەتی سوریا دەفرۆشێت و کەمێکیشی بە سنوری تورکیادا تێدەپەڕێنێت.

لە مانگی کانوونی دووەمدا چەند راپۆرتێک ئەوەیان پشتراست کردەوە کە لەبەر چەند هۆکارێکی دیاریکراو، رێکخراوی داعش موچەی شەڕکەرەکانی بۆ نیوە کەم کردوەتەوە.

قد يعجبك ايضا المزيد عن المؤلف

Loading Facebook Comments ...

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!