لە نێوان شەرمی دیپلۆماسی و نەبوونی سەروەریک عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار دەکات

0

لە بەرامبەر دوایین دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری وڵاتەکەی، عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لە دژی تورکیا تۆمار دەکات. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تورکیا ژمارەیەک لە ‌هێزەکانی لەناو عێراق بڵاوکردبووەوە، بەتایبەتی لە پارێزگای موسڵ. جان کۆبس گوتەبێژی پاراستنی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری گوتی ئەمە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە و حکوومەتی عێراقی داوای کشاندنەوەی ئەو هێزانەی تورکیای کردووە لەسەر خاکەکەی. چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە تورکیا هێزی هێناوە بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق بۆ ئازادکردنی موسڵ، هەندێکی تریش ئەمە بە دەستوەردان دادەنێن و بە پێشێلکردنی سەروەری عێراقی دەزانن. هەندێکی تریش دەڵێن هەندێک رێککەوتن لە نێوان حکوومەتی عێراق و تورکیا هەیە بۆ هێنانی ئەو هێزانە. هاوکات هەزاران هاوڵاتی عێراق لە بەغدا و بەسرە بەرامبەر بەم کارە خۆپیشاندانیان سازکرد و وەک ئیدانەکردنی هاتنەناوەی هێزەکانی تورکیا هەستان بە سوتاندنی ئاڵای ئەو وڵاتە. هەموو ئەمانە دوای شەرمنییەکی دیپلۆماسی سیاسەتمەدارە عێراقییەکان هات کە گەیشت بەوەی عێراق پەنا بباتە بەر ئەنجوومەنی ئاسایش. لەوبارەیەوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران گوتی: (ئێمە کاتێکی دیاریکراومان داناوە بۆ تورکیای دراوسێمان بۆ کشاندنەوەی هێزەکان و دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە(

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!