بەشار تەها ( تێوەگلا) بەهۆی ئەوەی یەکێک بوو لە کادیرە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی بەغداد کە نەشتەرگەری لوتی بۆ یەکێک لە نەخۆشەکانی کرد. بەهۆی خراپی باری تەندروستی نەخۆشەکەوە نێردرا بۆ بەشی چاودێری ورد و لەوێش گیانی لەدەست دا بەهۆی ژەهراویی بوونی باکتریاییەوە بەپێی ئەنجامەکانی لێکۆڵێنەوەی پزیشکی. بۆ ماوەی سێ مانگە تەها و خێزانەکەی لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین بە هۆی ئەو هەڕەشانەی خێزانی نەخۆشەکە کردوویانە بۆ تۆڵەسەندنەوە. ئەم حاڵەتە و چەندانیتریش لە عێراقدا بوونی بە هۆی ناجێگیری باری ئاسایش لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا سەرچاوە دەگرێت. لە گۆڤارە پزیشکییەکاندا هەمیشە راپۆرتی لەم شێوەیە بڵاو دەکرێتەوە کە ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە ٢٠٠٠ پزیشک لە عێراق مردون لە ساڵی ٢٠٠٣وە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکەکان ڕوو بە ڕووی ترس و تۆقاندن دەبنەوە و هەندێک جاردەگاتە ئەوەی دەستدرێژییان دەکرێتە سەر لە لایەن کەس و کاری نەخۆشەکانەوە. تەها بۆ ئەسۆسییەشن پرێس دەڵێت” ئێمە لە دۆخێکی ناجێگیردا دەژین، حکومەت دەتوانێت کارێک بکات… هەر بۆیە پارەماندا بۆ پاراستنی گیانی خۆمان و منداڵەکانمان… یان لایەنی کەم بۆ پاراستنی خۆمان لە سوکایەتی پێکردن لە لایەن خەڵکی ناڕۆشنبیری سەر شەقامەکانەوە”.

ئەمەش هێزی عەشایرەکان دەردەخات بەرامبەر بە حکومەتی ناوەندی. ئەم دۆخە پاڵ بە پزیشکەکانەوە دەنێت بۆ ڕۆشتنیان بۆ دەرەوەی وڵات و گەڕانەوەی بەرەو پاشی سیستمی تەندروستی عێراقی. تەها ڕاوێژی بە سەندیکای پزیشکان و تەنانەت پیاوانی ئاینیش کرد، بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوو، هەر بۆیە ناچاربوو کە بڕی ٥٠ ملیۆن دینار بدات بە خێزانی نەخۆشە مردووەکەی.