مامۆستایانی نارازی لەگەڵ نێچێرڤان بارزانی کۆدەبنەوە

0

پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی چونە بەردەم هەریەک لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی و مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای ئەوەی هەفتەی رابردووش سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتییان کرد لە سلێمانی و هەڵەبجە،  بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم  و پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە کۆببنەوە.

ئامانجی کۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت پێدانی پرۆژەیەکە دەربارەی موچە و مەنهەجی خوێندنەوە.

بڕیاڕە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ١٢-١-٢٠١٧ لە بینای ئەنجومەنی وەزیران بێت لە هەولێر.

پرۆژەی مامۆستایانی ناڕازی کە لە شەش خاڵ پێکهاتووە، تیایدا داودەکەن لە حکومەت چاوی لە گیرفانی فەقیر و هەژاران بێت و قەرەبووی ئەو مامۆستایانەش بکاتەوە کە لەو ماوەیەدا زیانیان بەرکەوتووە. جگە لەوەش بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ خوێندکاران و مەنهەنجی خوێندن  بکات.

بە مەبەستی داواکردنی مافەکانیان و لابردنی سیستمی پاشەکەوت و دوای بێهیوابوونیان لە بایکۆت و خۆپیشاندان، ئەمە جاری یەکەم نییە کە مامۆستایان کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجام بدەن و بڕیارە کۆبوونەوەکەی ئەمجارەش هەمان مەبەست لە خۆوەبگرێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!