ملیۆنان دۆلار لەناو چوون لە هێرشە ئاسمانییەکەی موسڵدا

0

مەترسی هەیە چیتر بەغدادی نەتوانێت کاتژمێرە ڕۆڵیکسە نوێیەکە بکڕێت

شانسی  دەرکەوتنی خەلیفە لە دەرکەوتنی ئاشکرادا بۆ جاری داهاتوو لە نێوان بوون و نەبووندایە. لە کاتێکدا راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن خەزێنەکەی داعش لە موسڵ بە بۆمبێکی هاوپەیمانان لەناو چوبێت.

هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئەبوو بەکر بەغدادی ئەو پارانەی لە دزین و نەوت دەستی کەوتووە، کۆیکردووەتەوە بۆ کڕینی کاتژمێرە ڕۆلێکسەکەی عەقید قەزافی. دەڵێن سەرکردەکەی داعش لە هەموو شت زیاتر حەزی لە کۆکردنەوەی کاتژمێرە جگە لە توندو تیژی و ستەمکاری.

بەرپرسە ئەمریکییەکان دەڵێن ” ملیۆنان” دۆلار لەناو چوو بەهۆی دوو بۆمبی ٩٠٠ کیلۆگرامییەوە، هەرچەند دەستبەجێ ڕوون نەبووەوە ئاخۆ دۆلار بووە یان دینار. عێراقییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا هیوا دەخوازن ئەو پێگەیە پڕیشبێت لە ٢٥٠ دیناریی پیس و پەڵاوی.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!