دواى دوا وتاری ئەبوبەکر بەغدادی “خەلیفەى” رێکخراوی داعش کە داواى لە موسڵمانان کردبوو لە سەرانسەری جیهان بچنە نێو سوپای داعشەوە و بەرگری لە دەوڵەتەکەى بکەن، بەڵام موسڵمانان بەشێوەیەکى گاڵتە ئامێز وەڵامی داواکەیان دایەوە و هەریەکەى بەشێوەى خۆى بەتایبەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر. ئەم تویتانەى خوارەوە بەشێکن لە پێکەنیناویترین ئەو وەڵامانەى کە موسڵمانان بۆ داواکەى بەغدادی هەیانە.

ئەم موسڵمانە بەگاڵتەوە وەڵامى داواکەى دایەوە، لە تویتێکدا دەڵێ: من دەبی سەیری فیلمی “ستار وۆرز” رۆژی یەکشەممە، دەتوانن دوایی داوا بکەنەوە.

ببورە داعش، تازە هەستاوم لە خەو ودەبێت قاوەیەک حازر بکەم، جگە لەوەش ئەمڕۆ کێرێسمسە یانی کاتى خێزانە. لەبەر چاوم ونبە.

ببورە، ئێستا سەرقاڵم سەیری فیلمی دەکەم لەسەر “نیتفلیکس”

لەکاتى خۆی تەواو دەبین؟ چونکە باوکم پێی وتم دەبێ کاتژمێر ٨ی ئێوارە لەماڵەوە بم.

ئێستا سەرقاڵی دروستکردنى کێکی گێزەرم. نازانم، لەوانەیە دواترم کاتم هەبێت.

ببورن برادەرینە، من کێڵگەیەکى تەماتەم هەیە و دەبێت کاری تێدا بکەم!

ببورن براینە، دووشممە یاری نێوان مانچیستەر یونایتد و چێڵسیە.

ببورن، سەرقاڵم بە خواردنی پای ویاری پلەى ستەیشن لەگەڵ منداڵەکان

ببورن هاورێیان، خشتەى کارەکانم زۆر پڕە بەڵام دەتوانم کاتێک تەرخان بکەم بۆ تەقینەوەیەکى خۆکوژی بۆ ١٧ی ئەم مانگە؟

دەمەوێ بێم، بەڵام شەمەندەفەرەکانى لەندەن ئێستا کار ناکەن ئێستا کاری تێدا دەکەن.

ناتوانم. زۆر سەرگاڵم بە گوێگرتن لە گۆرانیەکانى “وان دایرێکشن”.

مادام وایە لە گروپی چاتى وەتس ئەپ ئاددم بکەن.

باشە بەڵام لەسەرم مەدەن!