گرتنەبەری رێ و شوێنی ئەمنی و دەستدرێژی بۆ سەر رۆژنامەوانان و ئەو جیاوزییەی لە نێوان راگەیاندنەکاندا دەکرێت لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لە عێراق وای لە وێنەگران کردووە کە رێگای نوێ بدۆزنەوە بۆ رووماڵکردنی رووداوەکان ئەویش بەکارهێنانی سەگە راهێراوەکانەوە.

سەعدوڵا خالیدیی وێنەگر، بۆ یەڵڵا دوا و وتی: “زۆر جار رێگریم لێدەکەن لە وێنەگرتنی رووداوەکاندا، بەتایبەتی ئەو رووداوانەی پەیوەندییان بە رووداوە ئەمنییەکانەوە هەیە، هەر بۆیە بڕیارمدا سەگەکانم رابهێنم و هەر کاتێک رێگرییان لێ کردم ئەوا سەگەکان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا  دەنێرم بۆ رووماڵ کردنی رووداوەکان.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

خالیدیی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە “دوو سەگم هەیە کە یەکێکیان مێیە و ناوی نانسییە کە لە جۆری جێرمانە و ئەویتریان نێرە و لە جۆری رۆت وایلەرە و ناوی جوایە، کە کامێرای جۆری کۆپرومم  لێبەستون. ئەم کامێرایانە تایبەتمەندی رووماڵی راستەوخۆیان هەیە کە بەستراون بە سەگەکانەوە و ئامێری بێتەلیان لێبەستراوە بۆ ئەوەی بتوانن گفتوگۆ لەگەڵ سەگەکاندا بکەن و فەرمانیان پێبدەن لەبەرەو پێشچوون و گەڕانەوە و هەر کارێکی دیکە تا بتوانن رووماڵەکە بە شێوەیەکی رێك و پێک و جوان ئەنجام بدەن بە تایبەتی کە رووماڵی وێنەگرتنەکە لە دووریی ٤٠٠ مەتر دەکرێت و دەنگیش لە دووری ٥٠٠٠ مەتر.

لە وەڵامی پرسیاری ئەگەری بەکارهێنانیاندا لەو خۆپیشاندانانەدا کە رۆژانی هەینی ئەنجام دەدرێت لە بەغداد خالدیی وتی: “ناتوانین لە خۆپیشاندانەکاندا بەکاریان بهێنین چونکە سەگەکان وا راهێندراون کە بەرگری لە خۆیان بکەن، هەر بۆیە لە کاتی هوتاف کێشانی خۆپیشاندەراندا رەنگە سەگەکان بە هەڕەشەی تێبگەن و هێرش بکەنە سەر خۆپیشاندەران.

وتیشی: “دەکرێت سەگەکان هاوەڵی هێزەکانی ئاسایش بکەن لە کاتی کارەکانیاندا و ئەم بیرۆکەیەش لە لایەن بەڕیوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆوە پێشوازی لێکراوە.”

خالیدیی دەشپرسێت “ئایا سەگی رۆژنامەوانان وەک یەکێک لە کەرەستەکانی راگەیاندن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت کە یاسا پاریزگاری لێ دەکات؟”