Find anything you need on Yalla

نرخی نەوت بۆ کەمتر لە $٢٨ دادەبەزێت بە هەڵگرتنی سزا ئابووریەکانی سەر ئێران

0

بازاڕی نەوت ٥٠٠،٠٠٠ بەرمیل نەوتی دیکەی لە ئێرانەوە بۆ زیاد بوو.

دوێنێ کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە هەناردەکردنی نەوت بە رێژەی نیو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات، ئەمەش بازاڕی نەوتی نێودەوڵەتی ئەوەندەی دیکە دەشکێنێت، بە جۆرێک کە نرخی نەوتی خاوی برێنت هاتە خوار $٢٨، ئەمەش نزمترین نرخە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تۆمار کرابێت.

لێکۆڵەرەوان گومانیان لا دروست بووە کە چۆن کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت هەناردەکردن بەو رێژەیە بەرزبکاتەوە، هەندێکیش لەو باوەڕەدان کە تاران دوو ئەوەندەی ئەو رێژەیە هەناردە دەکات لەگەڵ هەڵگرتنی سزا ئابووریەکانی سەر وڵاتەکە. هێشتا نرخی نەوت ئەوەندەش دانەبەزیووە لە چاو خۆییدا، چونکە ئێران ١٢ کەشتی گواستنەوەی نەوتی گەورەی ئامادەیە بۆ فرۆشتن کە تێکڕای ٢٤ ملیۆن بەرمیل نەوت لە خۆدەگرێت.

حکومەتی ناوەندی عێڕاقیش بە ترسێکی زۆرەوە دەڕوانێتە گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت، لەبەر ئەوەی بودجەی ساڵی ٢٠١٦ لە پەرلەمانی عێڕاق بە خەمڵاندنی $٤٥ بۆ هەر بەرمیلێکی نەوت پەسەند کرا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!