هاوپەیمانی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر…بە ڕابەرایەتی سعودییە

0

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی گەورەترین دەزگا هەواڵییە جیهانییەکان، وەزیری بەرگری سعودی (ئەمیر  محمد کوڕی سەلمان) ڕایگەیاند کە سعودییە ڕابەرایەتی هاوپەیمانییەک دەکات کە پێک دێت لە ٣٤ وڵاتی عەرەبی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە جیهانی ئیسلامیدا.

وەزیری بەرگری گوتی وڵاتە بەشدارەکان پێکدێن لە وڵاتانی ئیماراتی یەکگرتوو، میسر، تورکیا، ئەندەنوسیا، پاکستان، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ڕیکخراوە تیرۆریستییەکان و شاری ریاز لە سعودییە دەبێت بە ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان وڵاتە هاوپەیمانەکاندا، هەروەها هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانەی بەرز نرخاند لە هاوکاریکردنیاندا کە دەناڵێن بەدەست تیرۆرەوە وەکو سوریا و عێراق و لیبیا و ئەفغانستان و میسر. هەروەها گوتی” هەماهەنگییان دەبێت لەگەڵ ڕێکخراوە بەهێزە نێودەوڵەتییەکاندا…بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سوریا و عێراق. ناتوانین ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەنجام بدەین بەبێ بوونی هەماهەنگی و ڕێپێدان لە لایەن ئەو وڵاتانە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!