سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە هونەرمەندی بەناوبانگی کورد کەریم کابان لە تەمەنی ساڵیدا ٨٨ ساڵیدا پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا  لە نەخۆشخانەی (شار) لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد و بڕیارە لە پێش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا بە خاک بسپێردرێت.

کورتەیەک لە ژیانی هونەرمەند کەریم کابان

هونەرمەند کەریم کابان لە ساڵی ١٩٢٧دا لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایک بووە و هەموو ژیانی لە خزمەتی هونەر و مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا بەسەر بردوە و خاوەنی سەدان  گۆرانییە بە دەنگە بە سۆزەکەی. یەکەم کاری  تۆمارکراوی ئەم هونەرمەندە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٥ ک ٢٠ گۆرانی تۆمار کردووە کە لە نێوانیاندا گۆرانی (یاران وەسێتم) کە لەگەڵ تیپی هونەری شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٤دا تۆماری کردووە و پاشان لە ساڵی ١٩٧٥دا لە لایەن تیپی مۆسیقای سلێمانییەوە نوێکرایەوە.

پەیکەری هونەرمەند کەریم کابان لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی وەکو یادکردنەوەیەک بۆ هونەرە بەرزەکەی:

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest