سەلام زێدان/ يلا، نەینەوا

هێزێکی تایبەتی ئەمریکی سێ دابەزینی ئاسمانی کردە سەر پێگەکانی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای نەینەوا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دووپاتی کردەوە کە هێرشە یەک لە دوای یەکەکان هێمایە بۆ دەسپێکردنی پرۆسەی ئازادکردنی پارێزگاکە.

“عەبدولڕەحمان وکاع” ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە یەڵای ڕاگەیاند “هێزێکی تایبەتی ئەمریکی بە هاوکاری هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی چالاکییە تایبەتەکان لە سلێمانی ئەم پرۆسەیەیان ئەنجامدا لە گوندی تینە ی نزیک بنکەی ئاسمانی  لە گارەی باشوری موسڵ”. ئاماژەی بەوە کرد” هێزەکانی ئەمریکا ١٢ سەرکردەی داعشیان کوشتوە و ٧ تریان بەدیل گرتووە”.

هەروەها گوتی” سەرکردەکانی داعش ناوە ناوە لە ناوچەی تینە لە باشوری نەینەوادا کۆدەبنەوە”، جەختیشی کردەوە ” یەکەکانی حەشدی نیشتیمانی کە ئەسیل نوجەیفی سەرکردایەتییان دەکات لەم پرۆسەیەدا بەشدار نەبوون”.

لە لای خۆشییەوە، حوسام عوبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە” یەڵا”ی ڕاگەیاند، “هێزێکی ئەمریکی تایبەت سێ دابەزینی ئاسمانییان ئەنجامدا لە پارێزگای نەینەوا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا”، هەروەها گوتی “دابەزینی یەکەم لە گوندی تینە بوو و دووەم لە گوندی جدعەی نزیک بنکەی ئاسمانی گارەئەنجام درا”.

ئاماژەی بەوە کرد” دابەزینی سێیەم لە ناوچەی زابی شەرگات بوو و لە گوندی حەسەن شامی کە چەند سەرکردەیەکی داعش تێیدا کوژران”.

گوتیشی” ئامانجی ئەو دابەزینە ئاسمانییانەی ئەمریکا کە ئەنجامیاندا بۆ کوشتن و گرتنی سەرکردەکانی داعشبووە”، هەروەها ” ئەنجامدانی دابەزینی یەک لە دوای یەکی هێزەکان نیشانەیە بۆ ئەوەی چالاکی سەربازی بۆ ئازادکردنی نەینەوا نزیکە لە جێبەجێ کردنەوە”.

یەکێک لە دانیشتوانی شاری شەرگات بۆ یەڵا گوتی” هێزە ئەمریکییەکان دابەزینیان ئەنجامدا لە درەنگانی ئێوارەی ڕۆژی یەک شەمەدا لە گوندی قسبەی ڕۆژئاوای شەرگات”، ئاماژەشی بەوەکرد ” ناوچەکە کەسی تێدا ناژی و تا ئێستاش ئامانجەکەی نازانرێت”.

جەختی کردەوە” هێزەکانی ئەمریکا ٢٠ چەکداری داعشیان کوشت و ١٢ی دیشیان بە دیل گرت و ئەو ئۆپەراسیۆنەش ماوەی دوو کاتژمێری خایاند”.

گوتیشی ” فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئێستا بۆردوومانی شەرگات دەکەن و لە ڕیگای بە ئامانج گرتنی پێگەکانی داعش لە قوتابخانە و ماڵەکاندا “.