بە پێی سەرژمێرییەکانی پێگەی گۆگڵ، “باسم کەربەلایی” پلەی یەکەمی داگیر کردووە لە زۆرترین گەڕان بەشوێنیدا لە گەڕانی گۆگڵدا بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە عێراقدا. باسم  کەربەلایی سروت خوێنێکی دەنگ خۆشە ئەوەش وای کردووە هونەرەکەی ببێت بە جێی سەرنجی هەمووان و وایان لێبکات هەمیشە بە شوێنیدا بگەڕێن لە گۆگڵ.

باسم تەمەنی ٤٩ ساڵە و لە شاری کەربەلا لەدایک بووە وفێری خوێندنەوەی قورئان بوو و هونەری سروت خوێندن بووە لە تەمەنی منداڵیدا و هەمیشە لە گەشە سەندندا بووە تا بووە بە بەناوبانگترین سروت خوێن لە عێراق و جیهاندا.