وێنەی شێرەکان لە یەمەن گیراوە و لە بەغدا نین

0

وێنەی دوو شێری برسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووبووەوە و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە کە گوایە لە باخچەی ئاژەڵانی بەغدا ئەو وێنەیە گیراوە، بەڵام وا دەردەکەوێت کە لە یەمەن وێنەکە گیرابێت.

ئەو وێنەیەی شێرەکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بڵاو بووبووەوە، هاوڵاتیانی عێراقی نیگەران کردبوو بەوەی کە خەریکە لە برسا دەمرن. یەڵڵا پەیوەندی کرد بە بەشی میدیای شارەوانی بەغداوە، ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم شێرانە لە باخچەی زەورا نین وەک باسی لێوە دەکرێت.

ئەمانە دوو پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن کە دەڵێن ئەم دوو شێرەی کە لە برسا وا لاواز بوون لە باخچەی ئاژەڵانی بەغدان.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بەڵام ئەم وێنەیە لە سەرەتای مانگی رابردوو لە شاری ئابڵۆقەدراوی تەعز لە یەمەن گیراوە. ئاژانسێکی هەواڵ لە باشوری ئەفریقا رایگەیاند کە رێکخراوی خێرخوازی Four Paws International ئاگاداری بارودۆخی ئەم شێرانەیە، بەڵام وتەبێژی رێکخراوەکە، دریو ئەبراهامسۆن، وتی کە لەو بڕوایەدا نین بتوانن شێرەکان لەم بارودۆخە سەختەیان رزگار بکەن لەم کاتەدا؛ “لەم کاتەدا ئەوەی پێویستە بیکەین ئەوەیە کە بتوانین بگەینە ئەو شوێنەی شێرەکانی لێیە و، خواردنیان بدەینێ و چارەسەریان بۆ بکەین. هەر کاتێک توانیمان ئەمانە بکەین، ئەو کاتە بیر لە گۆڕینی جێگەکەیان دەکەینەوە.”

ئەمەش وێنەیەکى تری شێرەکەیە وپیاوێکی یەمەنى دەردەکەوێت کە هاوڵدەدات شێرەکە رزگار بکات

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بەڵام لێرەدا ئەوە نیشان دەدرێت کە یەکێکیان مردوون.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!