١٠ تویت هه‌موو شتێكت پێ ده‌ڵێت له‌سه‌ر پێكدانانه‌كانى ئه‌مڕۆی نێوان داعش و پێشمه‌رگه‌

0

چه‌كدارانى رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌مرِۆ و دوێنێ له‌ چه‌ندین میحوه‌ر هێرشیان كرده‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات و باكور و رۆژئاواى شاری موسڵ. داعش ته‌مومژ و خراپی كه‌شوهه‌واى قۆسته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هێرشه‌كان و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوی به‌كارهێنا، دوێنێش داعش چه‌ندین هێرشی له‌ میحوه‌ره‌كانى ناوه‌ران و به‌عشیقه‌ و ته‌ل ئه‌سوه‌د و خازر و چیاى زه‌رتك له‌ رۆژهه‌لآت و باكوری رۆژهه‌لآتى شاری موسڵ و له‌ میحوه‌ری حه‌ردان له‌ ته‌له‌عفه‌ر له‌ رۆژئاواى شاری موسڵ ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌مرۆش هێرشی كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ رۆژئاواى شنگال. داعش له‌ هێرشه‌كانى دوێنێ و ئه‌مرِۆ زیاتر له‌ ١٥ ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوى به‌كارهێناوه‌، به‌لآم پێشمه‌رگه‌ توانیه‌تى به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ بداته‌وه‌ و به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كى ئاژانسی پاراستنى هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاكامدا ١٠ پێشمه‌رگه‌ و زیاتر له‌ ٧٠ چه‌كداری داعش كوژراون، ئه‌م هێرشانه‌ له‌ تۆرِه‌ كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت تویته‌ر دانگدانه‌وه‌یه‌كى گه‌ورى هه‌بوو.

 

یه‌كێك له‌ كوژراوانى پێشمه‌رگه‌ عه‌مید مه‌غدید هه‌ركی بوو كه‌ له‌ پێكدانانه‌كانى ئه‌مرِۆی میحوه‌ری ناوه‌ران له‌ رۆژهه‌لآتى شاری موسڵ كوژراوه‌

 

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ توانیان به‌رپه‌رچی هێرشێكی به‌رفراوانى داعش بده‌نه‌وه‌ له‌ میحوه‌ری ناوه‌ران كه‌ تیایدا عه‌مید مه‌غدید هه‌ركی كوژرا

 

پێشمه‌رگه‌ چه‌ندین چه‌كداری داعشی له‌ هێرشه‌كانى ئه‌مرِۆ و دوێنێ كوشتوه‌

یه‌كێك له‌ هێرشه‌كانى داعش له‌ رێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوبوو له‌ میحوه‌ری به‌عشیقه‌ نزیك له‌و شوێنه‌ى هێزه‌كانى توركیا راهێنان به‌ خۆبه‌خشه‌ سوننه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ رزگاركردنى موسڵ

موشه‌كى میلان كه‌ جۆره‌ موشه‌كێكی دژه‌ تانكی ئه‌ڵمانیه‌ یه‌كێك له‌ باشترین ئه‌و چه‌كانه‌ى به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه‌ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌ بۆمبرێژكراوه‌كانی داعش، له‌م ڤیدیۆیه‌ پیشانی ده‌دات بۆ ئه‌مرِۆ پێشمه‌رگه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوى داعش به‌ موشه‌كى میلان تێك ده‌شكێنێت

 

سیروان هه‌ركی، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى كه‌ گه‌وره‌ترین ئالآی كوردستان دروستكرد و له‌ كاتى رزگاركردنى شنگال هه‌ڵدا له‌ پێكدانانه‌كانى ئه‌مرِۆ كوژرا

 

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ رایانگه‌یان كه‌ ئه‌میری میحوه‌ری ناوه‌رانى رێكخراوی داعشیان له‌ پێكدادانه‌كانى ئه‌مڕۆ كوشتووه‌

پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مرِۆ ٤٠ چه‌كداری داعشیان له‌ ناوچه‌ى خازر، له‌ رۆژهه‌لآتى شاری موسڵ كوشتووه‌

 

دواى پێكدانانه‌كانى دوێنێ و ئه‌مرِۆ، قوتایبه‌ك له‌ زانكۆى كه‌ركووك وه‌ك پاڵپشتیه‌ك به‌ جلی پێشمه‌رگه‌وه‌ چۆته‌ زانكۆ

 

ئه‌مرِۆ، رۆژی ئالآی كوردستانیش بوو كه‌ هه‌موو ساڵێك له‌ ١٧ی كاتونی یه‌كه‌م له‌ هه‌رێمی كوردستان یادی ده‌كرێته‌وه‌

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!