ساڵی ٢٠١٥ ساڵێکی زۆر گەرم بوو بۆ عێراق کە تیایدا چەندین رووداوى گەورە و گۆرانکاری گەورەی روویاندا بەتایبەت لە شەر لە دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، هێزەکانى سەر بە حکومەتى عێراق چەندین شاری سەرەکی عێراق کۆنترۆڵکردەوە لەوانە تکریت و بێجی کە دوو ناوچەى زۆر ستراتیژین. لە رەمادیش هێزە حکومیەکان هێرشێکی گەورەیان دەستپێکردووە بۆ سەرشارەکە و توانیویانە نیوەى شارەکە بگرنەوە، ئەگەری هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوى شارەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە، بەمەش موسڵ تەنها شاری گەورە دەبێت کە بەدەست رێکخراوی داعشەوە دەمێنێت. (یلا) ١٠ نەخشە و چارتى ئامادەکردووە کە گەورەبوون و بچووکبوونەوەى ناوچەکانى ژێر کۆنترۆڵی داعش نیشان دەدەن لە عێراق لە ٢٠١٥.

 

١- کانوونی دووەم

لە مانگی کانوونی دووەم، رێکخراوی داعش لە لوتکەى هێزیدا بوو و زۆربەى پارێزگاى نەینەوا و تەواوى پارێزگاى سەڵاحەدین و بەشێکی فراوانى هەردوو پارێزگاى دیالە و ئەنبار لەگەڵ بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک و بەغدا و دیالەى لەدەستدا بوو.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

٢- ئازار

سوپای عێراق و ئەو میلیشیایانەى لە حکومەتەوە نزیکن توانیان کۆنترۆڵی شاری تکریت بکەنەوە کە ئەمە بە گەورەترین دەستکەوتى هێزە ئەمنیەکانی عێراق هەژمار کرا لەدواى کۆنترۆڵکردنى بەشێکی فراوانى عێراق لەلایەن داعشەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

٣- ئایار

دواى لەدەستدانى تکریت، چەکدارانى داعش توانیان کۆنترۆڵی شاری رەمادی بکەن کە بە یەکێک لە شارە هەرە ستراتیژیەکانى عێراق دادەنرێت بەهۆى نزیکی لە بەغدا و بەستەنەوەى عێراق لەرێی وشکانى بە سوریا و ئەردەنەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

٤- حوزەیران

نەخشەیەکى کۆمپانیای (IHS) ئەو شوێنانەى رەخاتە ڕوو کە داعش لەدەستی داون و بەدەستى هێناون لە عێراق و سوریا لە مانگی حوزەیرانى ٢٠١٥.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

٥- تەمموز

هێرشە ئاسمانیەکان لە عێراق و سوریا بەشێوەیەکى بەرچاوی زیادی کرد لە مانگی تەمموزە و وەزارەتى بەرگری ئەمریکا باسی بەئامانجگرتنى ژێرخانى ئابوری داعشی کرد بەتایبەت ژێرخانى نەوتى رێکخراوەکە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

٦- تشرینی یەکەم

هێزە عێراقیەکان توانیان پاڵاوگەى بێجی کۆنترۆڵ بکەنەوە، ئەمەش بە یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانى حکومەتى عێراق دادەنرێت دواى چەندین مانگ لە شەری توند، هەر لە ناوەراستی هەمان مانگ سوپای عێراق توانى رەمادی تەوق بدات و، حکومەتی ئەمریکاش بڕیاری یارمەتیدانى ئەو هێزە عەرەبیانەى دا لە سوریا کە لەگەڵ هێزە کوردیەکان هەوڵی کۆنترۆڵکردنى شاری رەققە دەدەن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

٧- تشرینی دووەم

هێزە کوردیەکان توانیان کۆنترۆڵی شاری شنگال بکەن دواى ئەوەی بۆ زیاتر لەساڵێک لەلایەن داعش دەستی بەسەردا گیرا، شنگال بە شوێنێکی ستراتیژی دادەنرێت چونکە رێگاى سەرەکی بەیەکبەستنی موسڵ و رەققە بوو.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

٨- کانوونی یەکەم

چارتێک ژمارەى جەنگاوەرە بیانیەکان کە لەگەڵ داعش لە عێراق و سوریا دەجەنگن روون دەکاتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
٩- کانوونی یەکەم

هێزە عێراقیەکان لە سەروو بەندی کۆنترۆڵکردنەوەى تەواوى شاری رەمادین، ئەم نەخشەیە رووی دەکاتە کە سوپای عێراق چ شوێنێکی شارەکەى کۆنترۆڵ کردۆتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

١٠- بەراوردی نێوان ئەم ناوچانەى کە داعش لە سەرەتاى ساڵی ٢٠١٥ کە لە لوتکەى هێزیدا بوو بەدەستیەوە بوو لەگەڵ ئەو ناوچانەى ئێستا بە دەستیەوەتى لە کۆتایی ٢٠١٥.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest