لەم دواییانەدا چەندین ڤیدیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە کە ئەشکەنجەی ئاژەڵانی تێدانیشان دراوە. ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بە  دیاردەیەکی نوێ دادەنرێت کۆمەڵگاکەماندا و کە تەنها لە ڕێگای شکات کردن و سزادانی مادییەوە دەوەستێنرێن و ئەو ئەنجامدەری کارەکەش  تەنها بڕی ٣٠ هەزار دینار غەرامەی سەرپێچی  دەدات و کێشەکە چارەسەر دەکات.

لە عێراقدا تەنها چەند ڕێکخراوێکی کەم هەیە کە گرنگی بدات بە مافی ئاژەڵان و ئەوانیش هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ گۆڕێنی ئەو واقیعەی کە ئاژەڵانی تێدا دەژین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئێکسپرێسی بەریتانیدا باس لەوە کراوە کە ڕێکخراوی داعش ئاژەڵانی وەکو سەگ و پشیلە بەکار دەهێنن بۆ بۆمبڕێژ کردن و تەقاندنەوەیان.

http://www.express.co.uk/news/world/592424/Islamic-State-suicide-chickens-ISIS-terror-group-tactics-weapons

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی تیشی خستە سەر ئەوەی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆیان بەکارهێناوە بۆ بەکارهێنانی گەنجان و هەرزەکاران لە ڕێگای پیشاندانی وێنەی پشیلەیەکەوە کە پەیامێکی شاراوەی هەڵگرتووە.