٦٢ کەس هێندەی نیوەی دانیشتوانی جیهان سامانیان هەیە

ریپۆرتی ئۆکسفام هاوکاتە لەگەڵ کۆنفڕانسی ساڵانەی داڤۆس

لە راپۆرتێکدا، کە تیشک دەخاتە سەر ئەو جیاوازییە گەورەیەی لەنێوان هەژاران و دەوڵەمەنددا هەیە، هەروەها تیشکش دەخاتە سەر ئەوەی کە ئەم جیاوازییە بە خێراییەکی زۆر زیاد دەکات، ئۆکسفام داوای ئەوە دەکات کە بە پەلە پێوەرێک دابندرێت بۆ دەستنیشان کردنی ئەم ناهاوسەنگییە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کا لە ساڵی ٢٠١٠ دا، سامانی هەژارترین نیوەی جیهان هێندەی سامانی ٣٨٨ دەوڵەمەندترین کەسی جیهان بووە، بەڵام لە ٢٠١٥ دا، کەمی کردووە بۆ تەنها ٦٢ کەس. لە هەمان کاتدا، سامانی هەژارترین نیوەی جیهان بە رێژەی ٤١٪ کەمی کردووە، و تێکڕای سامانی ٦٢ دەوڵەمەندترینەکەش ٥٠٠$ ملیار دۆلار زیادی کردووە.

لە راپۆرتەکەی ئۆکسفامدا هاتووە لە ساڵی ٢٠١٦ دا، سامانی ١٪ ی دانیشتوانی جیهان لە ٩٩٪ ی دیکە زیاتر دەبێت، و داواش دەکات کە ئەم جیاوازییە بووەستێنرێت. ئۆکسفام بڕوای وایە کە لێپێچینەوەی یاسایی لە بەخشین و خۆ دزینەوە لە باج، و وەبەرهێنانی زیاتر لە ژێرخانی کەرتی گشتی، و زیادکردنی مووچەی ئەوانەی کە مووچەکانیان کەمە، کەمترین کارە کە بکرێت بۆ دەستەبەرکردنی کۆمەڵگەیەکی یەکسانتر.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بەڕێوبەری گشتی ئۆکسفام، مارک گۆڵدرین دەڵێت، “مایەی قبوڵ کردن نییە سامانی هەژارترین نیوەی دانیشتوانی جیهان هێندە کەمتری گروپێکی بچووک بێت، ئەم گروپە ئەوەندە بچووکە لەسەر قەنەفەیەک جێگەیان دەبێتەوە.”

“هێشتا بایەخی سەرکردەکانی جیهان لە بارەی زیادبوونی ئەم نا یەکسانییەوە نەبووەتە هۆی ئەوەی کە کارێکی جددی بکەن، کە هەمووان بە دادپەروەرانە مافی خۆیان وەربگرن لە گەشەی ئابووریدا. لە جیهانێکدا کە هەموو شەوێک یەک کەس لە نۆ کەسدا بە برسێتی بنوون، ناتوانین پارچەیەکی گەورەتر لە کێکەکە بدەین بە هەرە دەوڵەمەندەکان.”

بە بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە پێش کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس کە ٢٠ ی کانوونی دووەم دەست پێ دەکات، ئۆکسفام هیوا دەخوازێت کە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان هەوڵبدەن کە بەخشینی باج نەمێنێت – هەرچەندە ٩٠٪ ی دامەزراوە بەشداربووەکان لە کۆڕبەندەکە، خۆیان لە باج بەخشراون.