چۆن خۆشبەختی بەدەست دەهێنیت

0

دکتۆر ڕۆبێرت وێلدینگەر یەکێکە لە مامۆستایانی ئەو کۆمەڵە توێژینەوانەی کە  کرا دەربارەی خۆشبەختی کرا و چوارەم بەڕێوبەری  ئەم توێژینەوەیە  بوو لە زانکۆی هارڤارد کە بە درێژترین لێکۆڵینەوە دادەنرێت لەو جۆرەدا. ستراتیجێتی ئەم پرۆژەیە چاودێری کردنی بارودۆخی تەندروستی جەستەیی و عەقڵی کۆمەڵێکە کە پێکدێن لە ٧٢٤ پیاوی ئەمریکی و بۆ ماوەی ٧٥ ساڵ و بزانن ئایا تەندروستی جەستەییان وەک خۆی ماوەتەوە و دڵخۆشن. ئەم کۆمەڵەیە هەستان بە چاودێری ئەو پیاوانە لە ژیانی ڕۆژانە و کار و ژیانی کۆمەڵایەتی و هەموو لایەنەکانیتری ژیانیان، ئەوەی شایەنی گوتنە %٦٠ ی ئەو  پیاوانە هێشتا لە ژیاندا ماون و ٢٠٠٠ منداڵ لە هەمان کۆمەڵە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری توێژینەوەکەدان.

کۆمەڵەکەیان دابەش کرد بەسەر دوو بەشدا، بەشی یەکەمیان دەرچوی هارڤارد بوون و کۆمەڵەی دووەم لە منداڵەکان کە لە هەژارترین ناوچەی بۆستن هەڵیانبژاردن. هەندێک لەوان ئەوانە بوون کە نەخۆشی عەقڵییان هەبوو، پاشان یەکێکیان بوو بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

چی وانەیەک فێربووین لەو توێژینەوەیە بە بۆچونی ئێوە؟

بەڵێ، وانەی یەکەم ….پەیوەندییە تایبەتیی و بەردەوامەکان دڵخۆشمان دەکات و لە دۆخێکی باشدا دەمانهێڵێتەوە،  ئەم توێژینەوەیە ئەوی سەلماند ئەو کەسانەی ژیانێکی کۆمەڵایەتی تەندروستیان هەیە و لەنیو کەس و کاریاندا دەژیان، زیاتر دەژین و تەندروستی جەستەیی و عەقڵییان لە دۆخێکی باشتردا دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ئەوانیتر کە لە حاڵەتی خەمۆکی و تەنهاییدا دەژین.

بەڵام وانەی دووەم… ئەوە ژمارەی پەیوەندییەکان نییە کە دڵخۆشیت بۆ دەهێنێت و کەسەکانت لا گرنگ دەکات…ئەوەی دڵخۆشی دەهێنێت ئەو کەسانەیە کە پەیوەندییان پێوە دەکەین.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!