پاش داگیرکردنی شەنگال لە بەرواری ٣ی ئابی ٢٠١٦ و رفاندنی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی یەزیدی لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، چارەنوسی بەشی زۆری ئەو رفێندراوانە نادیاربوو، بەڵام کەس و کاریان بێ هیوا نەبوون و تاکو دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی موسڵ بەو هیوایە بوون کە بتوانن دووبارە چاویان بە کەس وکارەکانیان بکەوێتەوە.

پاش سێ مانگ لە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی موسڵ  بۆ یەکەم جار توانرا ژمارەیەک هاوڵاتی یەزیدی لە لایەن سوپای عێراقەوە رزگاربکرێى کە ژمارەیان پێنج کەسە و لە نێویاندا سێ ژن و منداڵێک هەیە.

پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ یەزیدییەکان بێ هیوا دەبن لە گەڕانەوەی کەسوکارە بێسەر و شوێنەکانیان، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن لەگەڵ رزگاربوونی ئەم چەند هاوڵاتییە دووبارە هیوایان بۆ گەڕاوەتەوە.