ڤیدیۆی پێوەدانی مار بە لوتی کچێکی چینییەوە

کۆمپانیایەکی تایلەندی  قەرەبووی گەشتیارە زیان بەرکەوتووەکە دەکاتەوە کە هەوڵی ماچکردنی ماری پایسۆنی دا

ڕەنگە هەندێک بڵێن مارەکان بۆ ئەوە نییە ماچ بکرێن، بەڵام لە تایلەند ئاژەڵەکان وەکو  کەرەستە بەکاردێن بۆ وێنەگرتن لە لایەن گەشتیارانەوە.

ئەم ڤیدیۆیە لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوودا وەکو ڤایرۆس بە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە، پیشانی دەدات کە گەشتیارێکی چینی (جین جینگ) زیاتر لەوەی داوای کردبوو، بەدەستی هێنا کاتێک چەمایەوە بۆ ئەوەی ماچی مارێک بکات. ئەو مارە، کە پێی خۆش نەبوو لێی نزیک بێتەوە، قەپێکی توندی لە جینگ گرت لەسەر لووتی. ئەو کچە ٢٩ ساڵە بردرا بۆ نەخۆشخانە تاوەکو چارەسەری بۆ بکرێت.

 میدیاکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن کە ئەو کۆمپانیایەی بەو کارە هەستابوو بڕی ٣٢٠٠ دۆلاریان داوە بەو خانمە بەرامبەر بە چارەسەری پزیشکی و ئەو ئازار و سترێسەی تووشی بووە.