کروز پاڵێوراوی سەرەکی کۆماریەکان

0

کلینتۆن دەنگی دیموکراتەکان دەبات و پێشبڕکێی سەرۆکایەتیش بۆ کۆشکی سپی دەست پێدەکات.

لە ئێستادا کە بە نزیکەیی تەواوی ئەنجامەکان دیارە، هەردوو حیزبی سەرەکی، دەستیان کردووە بە دیاریکردنی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٦.

کۆمارییەکان، کە شاشەی TV و لاپەڕەی رۆژنامەکان لە لایەن ملیاردێر دۆناڵد ترەمپەوە داگیرکرابوو، لە ناکاو لە کۆنگرەی حیزبەکەیاندا لە ئایۆوا، سیناتۆری کۆنسێرڤەتیڤ تێد کروز هەڵدەبژێرن. رێژەی دەنگەکانی کروز ٢٧.٧٪ بوو، لە هەمان کاتدا، دەنگەکانی ترەمپ ٢٤.٣٪ بوون. شکستەکەی ترەمپ ئاسانتر قبوڵدەکرێت وەک لە شکستەکەی مارکۆ روبیۆ، سیناتۆری فلۆریدا کە ٢٣.١٪ بوو. ئەمەش ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی کە ئەو شانۆییەی ترەمپ لە کاتی بانگەشەکانیدا دەیکرد، ئەوەندە کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی ئەمریکا نەبووە.

لەم ماوەیەی پێشوودا، کروز بە هۆی هەڵوێستەکانی لەسەر گروپی تیرۆریستی داعش رەخنەی لێگیرابوو، بە تایبەتی بە دووبارە جەختکردنەوە لەوەی کە پێویستە تەڕ و وشک پێکەوە لەناو ببرێن. لە دیبەیتێکدا کە لە مانگی ١٢ ی ساڵی رابردوودا سازکرابوو، داوا لە کروز کرا کە روونکردنەوە بدات لەسەر ئەم هەڵوێستەی، لە وەڵامدا وتی؛ “دەبێت بۆردومانی ئەو شوێنانە بکرێت کە داعشی لێیە، شوێنی سەربازەکانیان، نەک شارێک. پێویستە بە راستەوخۆ بۆردومان بکرێن و هێزی زەمینیش بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی دەبێت بردومان بکرێن. لێرەدا ئامانج ئەوە نییە کە شارەکە وێران بکرێت، بەڵکو ئامانج ئەوەیە کە تیرۆریستانی داعش لەناو ببرێن.

ترەمپ بە راشکاوی باسی سیاسەتی خۆی لە دژی داعش دەکات و دەڵێ دەبێت لە ناو ببرێن. هەروەها دەشلێ؛ “پێوسیتە بڕۆین و لە ناویان بەرین، نەوتەکەیان بەرین، بەم شێوەیە سامانەکەیانمان لە ژێر دەست دەرهێناون. کە بە هۆی نەوتەوە، بڕێکی زۆر پارەیان دەست دەکەوێت.”

ئەم رکابەرییە بۆ دیموکراتەکان قورستر بوو، چونکە هیلاری کلینتۆنی وەزیری دەرەوەی پێشوو پێش سیناتۆری ڤێرمۆنت، بێرنی ساندەرسی کەوت. کلینتۆن بەوە ناسراوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر هەمان کار و سپاردەکانی ٨ ساڵی ئۆباما، بەڵام ساندەرس چەندین کەسی شۆک کردووە بە پلانی چاکسازییەکانی لە بوارەکانی تەندروستی و ئابووریدا.

لە ئایۆوا، لەسەر سیاسەتی پاڵێوراوەکان دەربارەی عێراق زیاتر تیشک خرابووە سەر رابردووی عێراق وەک لە ئێستای، ساندەرس بە متمانەوە باسی سیاسەتی ئابووری ناوخۆ دەکات و ئەوەش بیری کلینتۆن دەهێنێتەوە کە بۆ شەڕی عێراق لە ٢٠٠٣دا، کلینتۆن دەنگی داوە بۆ شەڕ لە عێراق و ساندەریش لە دژی ئەم کارە بووە.

دوو پێشبڕکێی داهاتوو لە نیو هامپشیر و ساوس کارۆلاینا دەبێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!