کۆچبەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا دەگەرێنەوە بۆ عێراق

0

یەکەم شت کە لەیس خوزەیر عەباسی تەمەن ٢٧ ساڵ دەیکات لەکاتى گەڕانەوەى بۆ عێراق سوژدە بردن و ماچکردنى خاکەکەیەتى. لەیس بۆ ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت: “پێش چوار مانگ گەیشمە ئەوروپا بۆ دروستکردنى داهاتوویەکی گەش، بەڵام لە کۆتاییدا گەیشتمە ئەو بڕوایەى کە ناتوانم لەسەر بەڵێنی بێنمەما داهاتووم دروست بکەم”. لەیس تەنها کەس نیە کە دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ عێراق، ژمارەى ئەو کۆچبەرانەى دەگەڕێنەوە رووی لە زیادبوون کردووە ئەمەش بەهۆى ئەو رەوشە قورسەى رووبەروویان دەبێتەوە.

دواى ئەو ئامارانەى کە (خزمەتگوزاری کۆچبەران لە وڵاتانى باکور) بڵاویکردەوە کە ٧٠٪ی کۆچبەرانى عێراق لە فینلەندا دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ عێراق، چەند راپۆرتێکی نوێ باس لە زیادبوونى ئەو عێراقیە کۆچبەرانە دەکات کە دەیانەوێت لە ئەڵمانیا بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆى ئەڵمانیا، ژمارەى ئەو عێراقیانەى دەیانەوێ بگەرێنەوە بۆ عێراق لە مانگی ئەیلولی رابردوو ٦١ کەس بووە، ئەمە لەکاتێکدا مانگەکانى پێشووتر ئەو ژمارەیە تەنها ١٠ کەس بوون بۆ هەر مانگێک. ژمارەى ئەو عێراقیانەى دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ عێراق لەمانگى کانوونی یەکەمی رابردووەوە گەیشتە لوتکە، لەو مانگە ٢٠٠ کەس گەڕاونەتەوە.

“خەڵکی لە کەمپێی خراپ کۆدەنەوە کە تەنانەت شوێنی خەوتنیش نیە، شوێن نیە بۆ خۆشۆردن و ئیسراحەتکردن. لێرە هیچ هیوایەک نیە”، ئەمە قسەى هەڤاڵ ئارامە بۆ کەناڵی یۆرۆ نیوز.

هەڤاڵ ١٢رۆژی لە رێگا بووە تا لەگەڵ خێزانەکەى گەیشتونەتە ئەڵمانیا. “هیوادارم کەس نیشتمانەکەى بەجێ نەهێڵێت بۆ ئەوەى بێتە ئێرە” هەڤاڵ واى وت.

هەندێکی تر لە کۆچبەران گلەیی ئەوەیان هەیە کە زۆر بەهێواشی کەیسی کۆچبەران کاری لەسەر دەکرێت.

محەمەد موحسین کە کۆچبەرێکی ترە بۆ کەناڵی دۆتچە ڤێلێی ئەڵمانی دەڵێت “نە دەتوانم خێزانەکەم بێمە ئێرە نەک هیچ شوێنێکی نیشتەچێبوونیان بۆ دابینکردم، بۆیە ناتوانم بەئازادی کاربکەم و بژیم” وتیشی “بۆ دەرگاى کۆچکردن بۆ خەڵک دەکەنەوە ئەگەر ناتوانم بەجوانى خزمەتگوزاریان بۆ دابین بکەن” شیاوی ئاماژەیە کە محەمەد زیاتر لە پێنج مانگە چاوەڕێی وەرگرتنى ناسنامەى نیشتەجێبوونەوە.

حەمید محیدیش کە فەرمانبەرە لە بەشی بوکینگ لە فرۆکەوانى عێراق بۆ کەناڵی دۆچیە ڤیلەی ئەڵمانى دەڵێت هەفتانە یارمەتى زیاتر لە ٥٠ عێراقی دەدات بگەرێنەوە عێراق لەوەتەەى مانگی تیشرینی یەکەمى ٢٠١٥ـەوە.

بەپێی چەند راپۆرتێکی هۆکاری سەرەکی گەڕانەوەى کۆچبەرە عێراقیەکان قورسی رەوشی گوزەرانیانە لە ئەڵمانیا بەتایبەت لەشوێنی حەوانەیان چونکە ژمارەیەک زۆر کۆچبەر لەخۆ دەگرێت، لەماوەى ساڵی رابردوو زیاتر لە ١.١ ملیۆن کۆچبەر روویان لە ئەڵمانیا کردووە، هۆکارێکی تری بێهیوابوونى کۆچبەران درەنگ کەوتنى پرۆسەى وەرگرنتى ناسنامەى نیشتەچێبوونیانە.

لەیلا مەجیدیش کە کۆچبەرێکی ترە چیرۆکی خۆى دەگێرێتەوە کە بەهۆى کوژرانى براکەى، خۆی و کچی برادەکەى روویان لە ئەڵمانیا کردووە “هاتمە ئێرە زۆر بە هیوا بووم کە ژیانێکی خۆشترم دەبێت، بەڵام ئێستا بێهیوا بووم و ئیتر ناتوانم لێرە بمێنمەوە”. لەیلا دەڵێت “هەست بە خەمباری دەکەم کە دەگرێنەوە چونکە هەموو ئەوەى هەمبوو لەرێی گەیشتنم بە ئەڵمانیام سەرفکرد، کەچی ئێستا دەبێ بگەڕێمەوە بۆ ئەوەى شوێنەى کە هیچ شتێکمی لێ نەماوە”.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز زۆربەى ئەوانەى دەگرێنەوە لەرێی فرۆکە دەگرێنەوە بۆ فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و نرخی تکتی گەرانەوە ٢٨٠ دۆلارە، بۆ ناسنامەی فەرمیش باڵوێزخانەى عێراق یارمەتیان دەدات. ئەوانیش کە پارەى گەڕانەوەیان نیە بۆ عێراق دەتوانم داواى یارمەتى لە رێکخراوانە بکەن کە یارمەتى کۆچبەران دەدەن بۆ ئەوەى پارەى گەڕانەوەیان بۆ دابین بکەن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!