یەکێتی ئەوروپا سزای هێڵی فرۆکەوانی عێراق دەدات

0

رۆژی هەینی ماڵپەری یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند کە هێڵی فرۆکەوانی عێراقی سزاداوە بە راگرتنی گەشتەکانی بۆ ئەوروپا. هۆکاری ئەو بڕیارەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە عێراق پابەند نەبووە بە مەرجەکانی سەلامەتی ئەو یەکێتییە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی یەکێتی ئەوروپا بڵاو کردووەتەوە: “لە دوایین نوێکردنەوەی لیستی سەلامەتی ئاسمانی بۆ فرۆکە مەدەنییەکان سەر بە یەکێتی ئەوروپا کە ئەمرۆ ئەنجامدرا، ناوی هێڵی فرۆکەوانی عێراقی خرایەو ناو لیستی ئەو هێڵە فرۆکەوانییانەی قەدەغەدەکرێن گەشت بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدەن بەهۆی پابەند نەبوونی عێراق بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی سەلامەتیی یەکێتی ئەوروپا تایبەتی بە فرۆکەوانی مەدەنیی”.

ئەمە ستراتیژیتێکی نویێ یەکێتی ئەوروپایە بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی فرۆکە مەدەنییەکان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و کەوا سەلامەتی هاووڵاتیانی یەکێتییەکە لە ئەولەویاتی یەکێتییەکەیە.

بەڵام نوسینگەی میدیایی هێڵی فڕۆکەوانی عێراقی زۆر بە خێرایی نکۆڵی لەو هەواڵە کرد وگەشتیارانی دڵنیاکردەوە بۆ بەردەوامبوونیان لە گەشتەکانیان بۆ ئەوروپا.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!