Find anything you need on Yalla

یەڵا لە ناو زانکۆی موسڵدا: مامۆستاکان تەحەدای داعش دەکەن

0

سوها عودە / موسڵ

لاشەیەکی کز و لاواز و دەستێکی سارد و سڕ کە شاردراوەتەوە لە ناو گیرفانەکانیدا و هەوڵێکی سەرنەکەوتو بۆ رزگاربوون لە سەرمای زستان لە ناو هۆڵی خوێندندا .

پۆلێک، لە چوار دیواری سپی، کورسییەکانی چۆڵە لە زۆرینەی قوتابییەکانی. سیمی یەک مەتری تاکە مەنفەزی هەوایە، پاشان بە پارچە پەڕۆیەکی ئەستوور داپۆشراوە بۆ ئەوەی قوتابییەکان بورقاکانیان بەرز بکەنەوە و بەردەوامبن لە وانەکەیان لە شوێنێکی تاریکدا، لە پشت و دەرەوەی دەرگاکانیش یەکەکانی (لێپرسینەوە) بە چەکەکانیانەوە راوەستاون لە نێوان پۆلەکان و هۆڵەکانی کۆلێژدا. بەمجۆرە مامۆستا شادیە وێنای پۆلەکەی خۆیکرد لە یەکێک لە کۆلێژەکانی پزیشکی شاری موسڵدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە هەوڵێکدا کە ئەستەم دیاربوو، ویستمان لە ڕێگایەوە تیشک بخەینە سەر مامۆستایان بۆ تێگەیشتن لە مەینەتییەکانی ژن لە شاری موسڵ. هەریەک لە شادیە و ریا کە( دوو نااوی خوازراون)، بڕیارێکی بوێرانەیاندا  بە رازیبوو بە قسەکردن لەگەڵمان لە رێی سکایپەوە. سەرباری خراپی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە شارەکە، بەڵام ئەوە تاکە رێگای پەیوەندیکردنە لەگەڵ دانیشتووانی ئەو شارەدا.

جیاوازی ئینتیما و شەڕی نێوان قوتابییەکان لە ناو پۆلدا

 شادیە دەڵێت: “دەبێت هەموو رۆژێک کاتژمێر ٩ـی بەیانی لە کۆلێژ بم، رێکخراوی داعش بە زۆر کارمان پێدەکات و لە ساڵی رابردووەوە هیچ مووچەیەکی بەدەست نەگەیشتووە.”

شادیە بیست قوتابی لە پۆلەکەیدا هەیە، هەندێکیان وازیان لە خوێندن هێناوە لەبەر ژیانە ناخۆشەکەیان و خۆیان لە ناو ماڵەکانیاندا لە موسڵ قاییم کردوە کە  هەمیشە پڕە لە برسییەتی و ترسی بەردەوامیان لە مردن جا بەهۆی موشەکەکانی هاوپەیمانانەوەبێت یان بە دەستی ئەندامانی داعش.

مامۆستاکە لە باسکردنی دۆخی قوتابییەکانی گوتی: “جیاوازی ئینتیمای بیروبۆچوون لە نێوان قوتابییەکاندا رۆژانە کێشەی لێدەکەوێتەوە، پێویست بە دەستوەردانی من و ئیدارە ناکات بۆ چارەسەرکردنیان.”

رۆژێکیان هەندێک لە قوتابییەکان  گوتیان “یا اللە الفرج” لە ئەنجا ئەوانی دیکە هێڕشیان کردە سەریان و بە کافر ناویان هێنان. دوعای “الفرج” بە واتای ڕووخاندنی “دەوڵەتی ئیسلامی” دێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

وانەی (عەقیدە) لە لایەن سوری و ئوردونییەکانەوە لە کۆلێژ دەگوترێتەوە. شادیە گوتیشی: “کرێی هاتووچۆی رۆژانەی نێوان ماڵ و کۆلێژ گەورەترین کێشەی رۆژانەیە، ئەمە جگە لە بەرپرسانی هاتو چۆی بەردەرگا، کە ئێمە بە نهێنی پێی دەڵێین (پەڕینەوەی رفح) بەبێ ئەوەی ناڕەزایی پاسەوانی داعش دروست بکەین لەسەر جلوبەرگمان.”

دەڵێت “جارێکیان پاسەوانەکە رێگای لێگرتم بچمە ژوورەوە لەبەر ئەوەی جانتاکەم رەنگاورەنگ بوو جارێکی دیکەش لەبەر ئەوەی پێڵاوەکانم دەنگ دروست دەکات و جارێکی دیکەش دەستگیریان کردم لەبەر ئەوەی دەنگم بەرز کردەوە بەڵام دواتر بەریاندام و بە گریانەوە چوومەوە ماڵ.”

بەشی راگەیاندنی داعش سەدان پۆستەری جلی ڕەشی لە شەقامەکانی موسڵ و لەناو کۆلێژ بڵاوکردووەتەوە کە لەسەری نووسراوە: “جلوبەرگە شەرعییەکەت بەهەشتتە.” هەندێک پۆستەری دیکەش ئامۆژگاری پیاوان دەکات کە کاوبۆ لەبەر نەکەن و لە بری ئەوە پانتۆڵی گەورە و پان لەبەر بکەن و  ڕیشیان بهێڵنەوە و لە هەمووشی گرنگتر ئاگایان لە نەزەریانبێت.

رێکخراوی داعش تەنها رێگەیداوە بە دەوامکردنی کۆلێژ و قوتابییەکانی پزیشکی سەرباری زانینی ئامادەنەبوونی ژمارەیەکی زۆر قوتابی، رێکخراوەکە زۆر کۆلێژی زانکۆی موسڵی داخستووە و رێگای دەوامکردنی ئافرەتان نادات لە کۆلێژی ئەندازیاری و ساڵەکانی خوێندنی لە کۆلێژی دەرمانسازی و پزیشکی ددان بۆ سێ ساڵ کەمکردووەتەوە و کۆلێژی پزیشکی گشتیش بۆ چوار ساڵ.

(دیوانی پەروەردە)ـی داعش گۆڕانکاری لە پرۆگرامی کۆلێژی پزیشکیدا نەکردووە تەنها وانەی (عەقیدە)ی زیادکردووە کە کە توانیمان کۆپییەکی ئەلیکترۆنی ئەو وانەیە بەدەست بهێنین. ئەم وانەیە تەرکیز دەکاتە سەر بابەتەکانی گوناح و سەرزەنشتکردنی (دیموکراسی، نیشتیمانپەروەری، یەکسانی نێوان ژن و پیاو، عەلمانییەت و تەکفیرکردنی حزبی بەعس” و ئەوانە بە “ناکۆکی رەچەلەکی ئایینی ئیسلام و دژایەتی پەروەردەيی لەقەڵەم دەدات”.

شادییە دەڵێت “قوتابییان هەفتەی جارێک وانەی عەقیدە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەخوێنن کە لە لایەن مامۆستایانی  ئوردونیی سورییەوە پێیان دەگوترێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا کە هەفتەی رابردوو هەریەک لە کۆلێژی پزیشکی ددان و کۆگاکانی پەیمانگای تەکنیکی و کۆلێژی کشتوکاڵ کەوتوونەتە بەر هێڕشی فرۆکە ئاسمانییەکان و زیانێکی ماددی زۆری هەبووە و هەروەها کوژران و برینداربوونی ١٠ قوتابی لێکەوتووەتەوە، لە نێویاندا سێ کچ.

مامۆستایانی موسڵ هەمیشە بە داعشیان وتوە”نەخێر”   

بارودۆخی پەروەردە لە قوتابخانەکان لە کۆلێژەکان باشتر نییە. سەرباری بڕینی مووچەکانیان لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە، مامۆستایان هێشا وانە دەڵێنەوە، لە ژێر ترسی هەڕەشە لەسەر ژیانیان لە لایەن ئەندامەکانی (دیوانی پەروەردە)ی داعش کە مانگانە سەردانی قوتابخانەکان دەکەن.

مامۆستا (ریا) بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی کچانی گەنجی شووکردووە و چوار کچی لەوەتای داعش دەستی بەسەر شارەکەدا گرتووە دەستبەرداری خوێندن بوون. ئەو دەڵێت: “دوای ئەوەی لە بەردەم قوتابییەکانم رۆژێک رەخنەم لە پرۆگرامی خوێندن گرت، بۆ رۆژی دواتر لە لایەن باوکی یەکێک لە قوتابییەکانەوە هەڕەشەی توندم لێکرا.”

باسی لەوەش کرد کە مانگی رابردوو داعش مامۆستا (ئەشواق النعیمی) کە لە ئامادەیی (الزهور) مامۆستا بوو، کوشت بەهۆی ئەوەی وانەکانی “پرۆگرامی پەروەردەی داعش”ـی بە قوتابییەکان نەگوتبووە.

رێکخراوەکە لە سەرەتای مانگی ئەیلوول هەستاوە بە ‌هەڵوەشاندنەوەی پێدانی رسومات کە لەسەر قوتابی سەپێندرابوو لە هەوڵێکدا بۆ راکێشانی ئەو قوتابییانەی کە کەسوکاریان نەیاندەهێشت بچن بۆ قوتابخانە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەو بەڕێوەبەرە گوتی: “لە قوتابخانەکەمان تەنها ٤٠ قوتابیمان هەیە لە کۆی ٣٠٠ قوتابی ناونووسکراو، سەرباری ئەوەش داعش ناچارمان دەکات قوتابخانەکانمان بکەینەوە.”

 رێکخراوەکە هەستاوە بە دابەشکردنی راپرسییەک بەسەر ستافی قوتابخانە سەرەتاییەکان و پرسیاری کردووە: “ئارەزووی دەوامکردن دەکەیت؟”. ریا دەڵێت داعش هەستا بە هەڵوەشاندنەوەی راپرسییەکە دوای ئەوەی ئەنجامی راپرسییەکە لە قوتابخانەکانی ناوەندی بە ٨٠% گوتی نەخێر.

ئەو گوتی: “زۆربەی مامۆستاکان گوتیان نەخێر و نەدەترسان لەبەر ئەوەی راپرسییەکە ناوی وەرنەدەگرت و پێم وایە ئەمەش جۆرێکە لە بەرگریکردن ئەگەرچی شەرمنانە دیارە.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 فیقی شەریعە رێگا بە خەتەنەکردنی کچان دەدات:

فیقی شەریعە ئەو پەڕتوکەیە کە رێکخراوی داعش دیاریکردووە بۆ قۆناغی ناوەندی و پەڕتوکێکی پێکهاتەی لەش بۆ قوتابخانەکانی ناوەندی کوڕان زیادکردووە. لە نێو پەڕتوکی (فیقی شەریعە) تەرکیز کراوەتە سەر ئەو ئایەت و فەرموودانەی کە باس لە “پاکی ئافرەتان و سوڕی مانگانە” دەکات و رێگە بە “خەتەنەکردنی ئافرەتان” دەدات.

بەڕێوەبەری قوتابخانەکە گوتی: “بۆچوونەکانی پەڕتوکی فیقهی شەریعەی داعشی یەک دەگرێتەوە لەگەڵ پەڕتوکی  ئایینی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی، هەردووکیان نەوە خستەوە بە هۆکاری سەرەکی ژنان دادەنێن.”

وێنەی ئافرەت ناگۆڕێت کاتێک تەماشای بابەتی (القراءة)ـی قۆناغی یەکەمی خوێندنی سەرەتایی دەکەیت، کە وێنەی ژنی بە جلوبەرگی رەشەوە لە ماڵەوە تێدایە و بە منداڵ دەوردراوە و لە دواوەش پیاوی “مجاهد” بە چەک و ریشە درێژەکەیەوە راوەستاوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!