ئامۆژگارییەکانی یەڵا بۆ یاری فانتاسی (Premier League Fantasy)  هەفتەی ٢٢

یاریزانانی فانتاسی هەفتانە کێبڕکی دەکەن بۆ پیشاندانی بەهێزی بەڕێوەبردنیان لە ڕێگای دروستکردنی باشترین پێکهاتەی یاریزانانی خولی ئینگلیزی و بەدەستهێنانی زۆرترین خاڵ. هەر بۆیە یەڵا دەیەوێت ئامۆژگارییە هەفاتنەکەی پێشکەش بە یاریانای فانتاسی بکات.

تۆتنهام ڕوو بە ڕووی یانەی ساندەرلاند دەبێتەوە لە یانەی خۆیدا(وایت هارت لاین) ئەمەش هەلێکی گونجاوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری تیپەکەی  بە (هیوگۆ لویس) یان (تۆبی ئەلدەرفێڵد) هەروەها بە کڕینی (هاری کاین) بۆ بەهێزکردنی هێرشبەرانی تیپەکەی.

مانەوەی (دێمیتری بایت) یەکێک لە باشترین و بەهرەمەندترینی خولی ئینگلیزی. ئەمەشی سەلماند  پاش گەڕانەوەی ڕاستەوخۆی  لە پێکان ئەوەی. سەرسام مەبە ئەگەر گۆڵێک یان دوانی تۆمار کرد لە پاڵەوانێتی وێستهام لە بەرامبەر نیوکاسڵ.

ئارسیناڵ دەیەوێت خۆی توند بکاتەوە بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولی میواندارێتی یانەی ستۆک ستی لەم هەفتەیەدا. یانەی ستۆک زۆر بە توندی یاری دەکات، هەر بۆیە پێویستی بە ئەزموونی (مەسعود ئۆزێلە) بۆ شکاندنی بەرگرییەکانیان.

ئێڤەرتۆن ڕوو بەڕووێ چێڵسی دەبێتەوە، و واتفۆردیش سوانزی و لیستەریش  ڕوو بە ڕووی ئیستۆن فلان دەبێتەوە، بۆیە ئەگەر پلانێکی هێرشبردنت هەبێت دەبێت پێک بێت لە (لۆکاکۆ) و (فاردی) و (ئیکالۆ). بەڵام ئەگەر دەتەوێت بە کەمێک سەرکەشییەوە دەرچیت ئەوا دەبیت (شاین لۆنگ) بکڕیتەوە .

هەڵبژارنی کاپتن:

یەڵا پێشبینی گۆڵ لە (سێرجیۆ ئۆگۆریۆ و هاری کاین و فاردی دەکات، بە پێی هەڵسەنگاندنی ئاستی زیرەکی و لێهاتووییان لە یارییەکاندا و ئەمەش وایان لێدەکات کە بتوانن دەستبەندی کاپتنی وەربگرن و گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest